فلیک رەخنەکان رەتدەکاتەوە و گلەیی لە ناوەڕاستکاران دەکات
فەلسەفەی خۆمان ناگۆڕین

یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا رەتیکردەوە گلەیی لە بەرگریکارانی تیمەکەی بکات، سەرەڕای یەکسانبوونیان 3-3 بە کڵەب برووج.
لە گەڕی چوارەمی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ، بارسا نەیتوانی لە برووج بباتەوە و فلیک لەدوای یارییەکە قسەی بۆ رۆژنامەی سپۆرت کرد؛
بابەتەکە ئاسان نییە، راستە زۆر دەرفەتی گۆڵمان دروستکرد، بەڵام لە راستیدا ئەوان زۆر باش یارییانکرد.
وەکو نەریتی خۆمان نەمانتوانی زۆر فشار بکەین، چەندین رووبەڕووبوونەوەی دووانەمان لە هێڵی ناوەڕاست لەدەستدا، ئەمەش کاریگەری خراپی هەبووە.
دەبێ لە بەشی سێیەمی یاریگا باشتر بەرگری بکەین، تاوەکو پارێزگاری لە فەلسەفەی خۆمان بکەین.
Flick elige la autocrítica: “Bien por Lamine, pero tenemos que hablar de muchas cosas”
✍️@ChrisBlasco3 https://t.co/ni7gdROllo
— Diario SPORT (@sport) November 5, 2025
بەلای ئێمەوە ئەوە گرنگە، بەبێ تۆپیش بەهێز یاری بکەین. دەبێ خێراتر بجووڵێین، کاتێک رکابەرمان بە دوو پاس دەگاتە لای دیکەی یاریگا.
بابەتەکە تەنیا بە بەرگرییەوە پەیوەست نییە، بەڵکو هێڵی ناوەڕاستیش لە هاوکێشەکەدایە. دەمانەوێت ئەمە باشتر بکەین و دڵنیام باشتری دەکەین.



