هەر دەڕۆم؛ رۆدریگۆ پەیامی کۆتایی بۆ ریال مەدرید دەنێرێت
دوو لەندەنییەکە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن

یاریگا –
رۆدریگۆ گۆس، هێرشبەری ریال مەدرید بەجدی بیر لە جێهێشتنی ریال مەدرید دەکاتەوە.
ماڵپەڕی فێچاخێس بڵاویکردووەتەوە، رۆدریگۆ بڕیاریداوە لە مێرکاتۆی زستانە ریال مەدرید جێبهێڵێت، چونکە دەزانێت ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوامبێت ئەستەمە بانگێشتی جامی جهانی 2026 بکرێت.
چابی ئاڵۆنسۆ لەم وەرزە لەکۆی 15 یاریی ریال مەدرید تەنیا 441 خولەک یاریی بە رۆدریگۆ کردووە و تاوەکو ئێستا متمانەی تەواوی بە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە نەبەخشیووە.
🧠 Real Madrid en alerta: Rodrygo busca minutos y su futuro se perfila lejos de Chamartínhttps://t.co/VckMZPxCZ7
— Fichajes.net (@fichajesnet) November 5, 2025
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە ئارسیناڵ و تۆتنهام هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی چڕکردووەتەوە، بەتایبەتی ئارسیناڵ لە گواستنەوەی یاریزانەکە پێشکەوتنی زۆی بەخۆیەوە بینیووە، یاریزانەکەش ئامادەیە پەیوەندی بە پرێمەرلیگ بکات.
رۆدریگۆ لە هاوینی ساڵی 2019 لە یانەی سانتۆسەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و چەندین نازناوی گەورەی لەگەڵ یانە شاهانەکە بەدەستهێناوە.
یاریزانە بەڕازیلییەکە تاوەکو ئێستا 282 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە، خاوەنی 68 گۆڵ و 53 ئەسیستە. رۆدریگۆ 35 یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل کردووە و خاوەنی 9 گۆڵە.