Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

فەرمی؛ براوەی خەڵاتی گۆڵدن بۆی 2025 ئاشکرابوو

لاوەكەی پاریس سانجێرمان خەڵاتەكەی بردەوە

Yariga App

یاریگا –

دێزیرێ دووێ، ئەستێرە لاوەكەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سانجێرمان خەڵاتی گۆڵدن بۆی بۆ ساڵی 2025 بەدەستهێنا.

رۆژنامەی توتو سپۆرتی ئیتاڵی ساڵانە خەڵاتی گۆڵدن بۆ بە باشترین یاریزانی لاوی جیهان دەبەخشێت کە 50 رۆژنامەنووس لە وڵاتانی ئەوروپا دەنگ بە باشترین یاریزانی لاو دەدەن و هەر یەکێکیان دەتوانێت لەکۆی 25 بەربژێرەکە دەنگ بە 5 یاریزان بدات.

دێزیرێ دووێی 20 ساڵان وەڕزی رابردوو لەگەڵ پاریس سانجێرمان جامی فەڕەنسا، چامپیۆنزلیگ، لیگ وەن، جامی سوپەری فەڕەنسا و جامی سوپەری ئەوروپای بردەوە.

وەرزی رابردوو لاوەكەی پاریس سانجێرمان بەشداری لە 61 یاریی كرد و توانی 16 گۆڵ بكات و 16 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button