Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا لەبەرامبەر خواستی راشفۆرد بۆ مانەوە لە یانەکە، داوایەکی لە یاریزانەکە هەیە

Yariga App

یاریگا –

مارکوس راشفۆرد دەیەوێ مانەوەی لەگەڵ بارسێلۆنا بکرێتە هەمیشەیی و جارێکیتر نەگەڕێتەوە بۆ مانچێستەر یونایتد کە ئێستا لەو یانە ئیسپانییە ئاستی خۆی پیشان دەدات.

راشفۆرد لە گواستنەوەکانی هاویندا بەخواستن بۆ ماوەی وەرزەکە نێردرایە ریزەکانی بارسا لەگەڵ مەرجی کڕینی هەمیشەیی بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ، ئەوە دوای ماوەی خواستنی پێسووی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆررت، بەرپرسانی بارسێلۆنا بە یاریزانە ئینگلیزیەکەیان راگەیاندووە ئەگەر دەیەوێ هاوینی داهاتوو ببێتە یاریزانی هەمیشەیی بارسا، ئەوە دەبێت لە مووچەکەی کەم بکاتەوە.

یاریزانە 28 ساڵییەکە مووچەی هەفتانەکەی لەگەڵ مان یونایتد 315 هەزار پاوەندە و یەکێکە لە خاوەن مووچە بەرزەکان.

سەرچاوەکە زانیوشیەتی کە هەردوو لایەنی کاتالوونی و هێرشبەرەکە پەرۆشن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن ئەگەرچی گفتوگۆ ماددیەکان ئاڵنگارییەکی چاوەڕوانکراو دەبێت.

مارکوس لە 11 یاریی خولی ئیسپانی توانیویەتی 2 گۆڵ و 5 ئەسێست بکات و، لە 3 یاریی چامپیۆنزلیگیش 4 گۆڵ و ئەسێستێکی هەیە.

Back to top button