Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

گلەیی مەکەن؛ ڤینی سیناریۆییەکی کۆنی ئاڵۆنسۆ دووبارە دەکاتەوە

چابی ئاڵۆنسۆ 15 ساڵ لەمەوبەر کریستیانۆی تووڕە کردووە

Yariga App

یاریگا –

پاش تێپەڕینی 15 ساڵ، ڤینیسیۆس جونیۆر یەکێک لە بەناوبانگترین پێناڵتییەکان بیری چابی ئاڵۆنسۆ و هاندەرانی ریال مەدرید دەهێنێتەوە.

شەممەی رابردوو ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 11ـی لالیگا میوانداری ڤاڵێنسیای کرد و 4-0 یارییەکەی بردەوە، ریال مەدرید لەو یارییە دوو پێناڵتی بۆ هەژمارکرا، کیلیان پێناڵتی یەکەمی گۆڵکرد و جونیۆریش پێناڵتی دووەمی جێبەخێکرد بەڵام گۆڵی نەکرد.

لێدانە سزاکە جۆرێک لە نیگەرانی لە نێو یانەکە دروستکردووە، چونکە کیلیان ئێمباپێ، لێدەری سەرەکی پێناڵتییەکانە، کەچی بەبێ گەڕانەوە بۆ چابی ئاڵۆنسۆ، لێدانە سزاکەی بەخشییە ڤینی و ئەویش نەیتوانی گۆڵ بکات.

پێگەی ئێل دێسمارکێ یادەوەرییەکی بیری هاندەرانی ریال مەدید هێناوەتەوە، کە 15 ساڵ لەمەوبەر دۆخێکی هاوشێوە لە ریال مەدرید هەبووە، بەهۆی زۆری ژمارەی ئەستێرەکان بەردەوام ناکۆکی لەسەر لێدانی پێناڵتییەکان هەبووە و تەنانەت جارێک گژی لە نێوان چابی ئاڵۆنسۆ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دروستبوو.

لە وەرزی 2009/2010 کاتێک ریال مەدرید رووبەڕووی ڤیاریال بووەتەوە لێدانێکی سزا بۆ ریال مەدرید هەژمارکراوە، گەرچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لێدەری سەرەکی پێناڵتی بووە، بەڵام ئاڵۆنسۆ بەزۆر پێناڵتییەکەی جێبەجێکردووە و نەیهێشتووە رۆناڵدۆ گۆڵ بکات.

چیرۆکی پێناڵتییەکە؛

کریستیانۆ: ئاڵۆنسۆ ئەم پێناڵتییە بۆ من، تۆ جاری داهاتوو لێیبدە.

ئاڵۆنسۆ: نا کریستیانۆ، من ئەم پێناڵتییەم دەوێت.

ئاڵۆنسۆ پێناڵتییەکەی لێدا و ویستی لەگەڵ کریستیانۆ ئاهەنگبگێڕێت، بەڵام کریستیانۆ تووڕە بوو، ئامادە نەبوو ئاهەنگی لەگەڵ بگێڕێت.

پاش یارییەکە رۆژنامەنووسەکە پرسی: بۆچی لەگەڵ ئاڵۆنسۆ ئاهەنگت نەگێڕا؟ تووڕەیت؟.

کریستیانۆ: نەخێر لەکەس تووڕە نیم و کێشەمان نییە.

رۆژنامەنووس: ئەی خۆ تۆ ئاهەنگت لەگەڵی نەگێڕا، چۆن تووڕە نیت؟.

کریستیانۆ؛ هەر دەبێت ئاهەنگبگێڕم؟ منیش گۆڵم کرد و کاسیاس ئاهەنگی لەگەڵ نەگێڕام.

رۆژنامەنووس: ئێ کاسیاس گۆڵپارێزە.

کریستیانۆ؛ جا چییە، لە کۆتاییدا ئەویش هەر یاریزانە.

هەر پێگەی ئێل دێسمارکێ هۆکاری لەدەستدانی لێدانە سزاکەی ڤینیسیۆسی لە راپۆرتێکی ڤیدیۆییدا ئاشکرا کردووە.

گرتە ڤیدیۆییەکان ئامۆژگاری ئێمباپێ بۆ ڤینی ئاشکرایدەکەن، کیلیان بە ڤینی دەڵێت، لێدانە سزاکە ئاڕاستەی لای راستی خولێن ئاگیرێزابالا، گۆڵپارێزی ڤالێنسیا بکات و ئەویش ئامۆژگارییەکەی جێبەجێکرد.

بەر لە جێبەجێکردنی پێناڵتییەکە، ئێمباپێ خۆی لە ڤینیسیۆس نزیککردەوە و بە چرپە پێی دەڵێت، پێناڵتییەکە بۆ لای راستی خولێن لێبدات، ڤینیسیۆس بە ئاماژە، رەزامەندی لەسەر ئامۆژگارییەکەی ئێمباپێ پیشاندەدات.

ئاگیرێزابالا، گۆڵپارێزی ڤالێنسیا بۆ دووەمجار لە کاروانی وەرزشی خۆیدا، پێناڵتی گەڕاندەوە و ئەوەی خاڵی جیاکەرەوەیە، گەڕاندنەوەی یەکەم لێدانی سزای لە وەرزی رابردوو بەرامبەر ئێمباپێ بووە.

لە وەرزی رابردوودا، ئاگیرێزابالا، گۆڵپارێزی ئاتلێتیک بیلباو بوو، لە یاریی نێوان یانە باسکییەکە و مەدریدییەکە، لێدانی سزای کیلیان گەڕاندەوە.

ڤینی پێنجەم لێدانی سزای لە کاروانی وەرزشی خۆی لەدەستدا و دووەمجارە بەرامبەر ڤالێنسیا لەدەستی دەدات، لە بەرامبەر 9 لێدانی سزای گۆڵکردووە.

ئاشکرابوو؛ چۆن ئێمباپێ بووە هۆکاری لەدەستدانی پێناڵتییەکەی ڤینیسیۆس؟

بابەتی زیاتر

Back to top button