Loading...
ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ بایرن میونشن چارەنووسی ئۆمپامیکانۆ یەکلاییدەکاتەوە

هاینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن بە ئاسانی دەسیبەرداری دایۆت ئۆپامیکانۆ، بەرگریکاری فەڕەنسی نابێت و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.

ماکس ئێبڕێل، بەڕێوبەری وەرزشی بایرن میونشن لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی سکای ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە، دەستبەرداری دایۆت ئۆپامیکانۆ نابن و یانە باڤارییەکە هەموو هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەخاتەگەڕ.

ئۆپامیکانۆ گەشەی کردووە و بووەتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی دڵی بەرگری لە جیهاندا، بە قۆناخێکدا تێپەڕی کە چەند هەڵەیەکی کرد. هەموو هەوڵێکدەدەین بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێبکەینەوە.

گرێبەستی بەرگریکارە 27 ساڵانییەکە لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، ئەگەر نوێی نەکاتەوە دەتوانێت بەخۆڕایی یانەکە جێبهێڵێت.

ئۆپامیکانۆ لە هاوینی 2021 بەبڕی 42.50 ملیۆن یۆرۆ لە لایپزیگەوە پەیوەندی بە بایرن میونشن کردووە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 60 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button