
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا ستایشێکی زۆری تیمەکەی کرد، دوای بردنەوە لە ئێڵچێ 3-1.
بردنەوەکە لە دوای دۆڕانی یاریی کلاسیکۆ 2-1 بوو بەرامبەر ریال مەدرید، کە ئێستا بە جیاوازی پێنج خاڵ پێشەنگی لالیگا.
بارسێلۆنا دوو گۆڵی خێرای لەڕێگەی لامین یامال و فێران تۆرێس لە خوولەکەکانی 9 و 11 کرد، مارکوس راشفۆردیش گۆڵی سێیەمی بارسای کرد. فلیک دوای یارییەکە روونیکردەوە؛
لە یارییەکانی رابردوو باشتر یاریمان کرد، تیمەکەمان پێکەوە فشارێکی زۆری کرد و دڵخۆشم بە ئاستی تیمەکەم.
سێ خاڵی یارییەکە لە هەموو شتێکی دیکە گرنگترە. چەندین دەرفەتی گۆڵ کردنمان بۆ رەخسا، ئەمەش خاڵێکی ئەرێنییە و هەنگاو بە هەنگاو لەسەر رێچکە دروستەکەین.
فلیک لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ستایشێکی زۆری راشفۆردی کرد و بە یاریزانێکی ‘جیاواز’ وەسفیکرد؛
بە ئاستی راشفۆرد دڵخۆشم، دەتوانێت گۆڵی زیاتریش بکات، هەروەها فێران تۆرێسیش توانای زیاتری هەیە.
لە دوو رۆژی رابردوودا باشترین ئامادەکاری و مەشقی ئەم وەرزەمان کردووە. کاردانەوەی مەشقەکان لە یارییەکە زۆر روونبوو. ئێستا یەک دوو هەنگاو لە رێڕەوی ئاسایی خۆمان دوورین.
فلیک سەرنجی لەسەر دۆخی جەستەیی لامین یامال دانا و گوتی؛
یامال پابەندییەکی زۆری پیشانداوە و خۆی ماندوو دەکات. لامین پێویستی بە مەشقی زیاترە.



