Loading...
عێراقکوردستان

پێشمەرگەی سلێمانی بۆ یارییەکەی بەرامبەر ناسڕیە توانای ئەستێرەیەکی بۆ دەگەڕێتەوە

پێشمەرگەی سلێمانی میوانداری نەفتی بەسڕە دەکات

Yariga App

یاریگا –

بۆ یارییەکەی بەرامبەر نەفتی بەسڕە لە خولی نایابی عێڕاق، پێشمەرگەی سلێمانی توانای ئەستێرەیەکی بۆ دەگەڕێتەوە.

لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی عێڕاق، دوو شەممە ( 3ـی نۆڤێمبەری 2025 ) پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆی و لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی نەفتی بەسڕە دەبێتەوە.

دوو یاریزانی تیپەکە بە هۆی پێکانەوە دادەبڕێن.

بۆ ئەم یارییە پێشمەرگەی سلێمانی لە توانای هەریەک لە یاریزانان یاسر عەرەفات و محەمەد عوسمان بێبەش دەبێت کە بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری بکەن.

بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا ئاریان جەوهەر، ئەستێرەی تیپەکە دەگەڕێتەوە یارییکردن.

لە سەرەتای مەشقەکانی تیپەکەوە ئاریان بە هۆی پێکانەوە دابڕابوو، تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیاریی هەیە کە یاریزانە ناوەڕاستکارەکە بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت و ناوی لە لیستی یاریزاناندا هەیە، بەڵام رەنگە چەند خولەکێکی کۆتایی یارییەکە راهێنەر بەشداری پێبکات بە هۆی ئامادە نەبوونی لە رووی توانای جەستەییەوە.

پێشمەرگەی سلێمانی لە پێنج یارییدا سەرکەوتنێک و سێ شکست و یەکسان بوونێکی هەیە، چوار خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 15ـەی خولەکە دێت، نەفتی بەسڕەش هەشت خاڵی هەیە و لە ریزبەندی نۆیەمی خولی نایابی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button