Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ چابی ئاڵۆنسۆ و ڤینیسیۆس جونیۆر کۆدەبنەوە

ناکۆکییەکان یەکلاییدەکەنەوە..

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید بەهۆی گرژییەکانی کلاسیکۆ لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر کۆدەبێتەوە.

پێگەی ئێل چیرینگویتۆ بڵاویکردووەتەوە، کەمێک لەمەوبەر چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی گەیشتە ڤاڵدێبێباس و لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر لەبارەی ناکۆکییەکانی کلاسیکۆ و تووڕە بوونی ئەستێرە بەڕازیلییەکە کۆدەبنەوە.

لە خولەکی 72ـی یارییەکە چابی ئاڵۆنسۆ رۆدریگۆی لە شوێنی ڤینیسیۆس بەشداریی پێکرد، بەڵام ڤینی تووشی شۆک بوو کاتێک زانی گۆڕانکاری پێدەکرێت و لە بڕیارەکەی ئاڵۆنسۆ ناڕازیبوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک ماریۆ کۆرتێگانا، ڤینی لەکاتی چوونەدەرەوەی بە ئاڵۆنسۆی گوتووە مادام هێندە گۆڕانکاریم پێدەکەیت من ریال مەدرید جێدەهێڵم و نامێنمەوە. ئاڵۆنسۆش لە وەڵامدا گوتوویەتی بەنەفرەت بیت ڤینی، وەرە دەرەوە.

جونیۆر کاتێک گۆڕانکاری پێکرا نەچووە سەر کورسی یەدەک و راستەوخۆ یاریگای بەرەو ژووری خۆگۆڕین جێهێشت، بەڵام پاش چەند خولەکێک گەڕایەوە سەر کورسی یەدەک وەک ئەوەی هیچ رووی نەدابێت.

ئاڵۆنسۆ پاش یارییەکە لەبارەی رووداوەکە گووتی “جونیۆر ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و ئەوە گرنگترین شتە، تووڕە بوونەکەی رووداوێکی زۆر گرنگ نییە و دواتر لەنێوان خۆمان بەتایبەت قسەی لەسەر دەکەین”.

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەنێوان جونیۆر و ستافی یانەکە بەڕێوەبچێت و گفتوگۆ لەسەر یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان دەکەن.

ڤینی لەم وەرزە بەشداریی 19 یاریی ریال مەدریدی کردووە، 6 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵی دروستکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button