Loading...
ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بێڵینگهامی بچووک نیازی خۆی بۆ پەیوەندیکردنی بە یانەیەکی پرێمەرلیگ ئاشکراکردووە

Yariga App

یاریگا –

دۆخی جۆب بێڵینگهام لەگەڵ بۆڕوسیا دۆرتموند هێشتا ئاماژەی باشبوونی تەواوەتی پێوە دەرنەکەوتووە دوای ئەو ناکۆکیەی دایک و باوکی یاریزانەکە لەگەڵ ئیدارە و راهێنەری یانەکەدا دروستیانکرد.

بێڵینگهامی باوک نیگەرانەلە دۆخی کوڕەکەی لەگەڵ یانەکەی

ئەو بارودۆخە، وایکرد ئاستی جۆب بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت و تا ڕادەیەکی زۆر متمانەی راهێنەرەکەی لەدستدا. بەوەش یانەکانی دەرەوەی ئەڵمانیا، بەتایبەت مانچێستەر یونایتد نیازیان بۆ گواستنەوەی پیشان دا.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی میرەری ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، بێڵینگهام هچی نیازێکی نییە پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە بکات کە چاویان لەوەبوو بەشێوەی خواستن بیگوازنەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

یاریزانە 20 ساڵییەکە ئەگەرچی تا ئێستا نەیتوانیوە خۆی لەگەڵ زەردپۆشەکانی بوندێسلیگا و کەشی ئەو خولەدا خۆی بگونجێنێت، بەڵام خواستی جێهێشتنیشی پیشانی یانەکانی دەرەوە بەتایبەت مان یونایتد نەداوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button