Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

بۆ یاریی نه‌ورۆز هەولێر زەبرێکی کوشندەی به‌رده‌كه‌وێت

كاریگه‌رترین یاریزانی لە دەست دا

Yariga App

یاریگا –

چاره‌نووسی مسته‌فا قابیلی هێڕشبه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یاریی به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی بكرێت یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌.

بەپێی ئەو زانیارییە وردانەی دەست تۆڕی وه‌رزشییاریگا کەوتووە، یانەی هەولێر لە کاتێکی چارەنووسساز و بەر لە یاریی دێربیی کوردستان بەرامبەر یانەی نەورۆز، زەبرێکی کوشندەی بەردەکەوێت و یەکێک لە کاریگەرترین یاریزانەکانی، مستەفا قابیل، بەهۆی پێکانەوە لەدەست دەدات.

وردەکاریی پێکانەکە و ماوەی دوورکەوتنەوەی

بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی یاریگا، هۆکاری دوورکەوتنەوەی قابیل بۆ ئەو پێکانە دەگەڕێتەوە کە لە ڕانی ڕاستیدا تووشی بووە. پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە پێکانەکە بریتییە لە هەوکردن و كێشه‌ی ماسولکە (تمزق عضلي). ئەم جۆرە پێکانە پێویستی بە پشوویەکی درێژ هەیە، له‌وانه‌یه‌ مستەفا قابیل نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە یاریگا ئه‌وه‌شی زانیوه‌ یاریزانه‌كه‌ گه‌شتی سلێمانی نه‌كردووه‌.

مستەفا قابیل له‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد دوای تێپه‌ربوونی پێنج گه‌ڕ له‌ خوله‌كه‌ یاریزانه‌كه‌ سێ گۆڵ و ئه‌سیستێكی هه‌یه‌.

لە دوایین یاریی یانەکەیدا بەرامبەر یانەی شورتە، مسته‌فا لە خولەکی 77 دا وەک یاریزانی یەدەگ هاتە نێو یاریگاوە و لە شوێنی عەلی شاخەوان بەشداریی کرد، كه‌ پێشتریش به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌وه‌ له‌ دوو یاریی یانه‌كه‌ی بێبه‌ش ببوو.

یانەی هەولێر تاوه‌كو ئێستا وەرزێکی نموونەیی بەڕێکردووە، لە کۆی پێنج یاریی ڕابردوودا، هیچ دۆڕانێکی تۆمار نەکردووە و بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ و بە جیاوازیی گۆڵ لەگەڵ یانه‌ی دیالا  لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی گرتووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button