Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ بارسێلۆنا پلانێک بۆ گەڕانەوەی ئاستی یامال دادەنێت

بارسا بەتەواوی كار لەسەر گەڕانەوەی ئاستی یامال دەكات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان دوایین زانیارییەكان دەربارەی پلانی بارسێلۆنا بۆ گەڕانەوەی باشترین وەشانی لامین یامال ئاشكرا دەكەن.

شەوی 26ـی ئۆکتۆبەری 2025 ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 10ـی لالیگا میوانداری بارسێلۆنای کرد و 2-1 یارییەکەی بردەوە، جیاوازییەکەی لەگەڵ یانە کاتالوونیەکە بۆ پێنج خاڵ بەرزکردەوە.

لامین یامال بەر لە کلاسیکۆ ریال مەدریدی بە دز وەسفکردبوو، ئەمەش مەدریدییەکانی تووڕە كرد، کاردانەوەی لێدوانەکانی ئەستێرە لاوەکە کاریگەری گەورەی لەسەر کلاسیکۆ دروست کردبوو.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، پلانی سەرەكی بارسێلۆنا گەڕاندەوەی باشترین وەشانی لامین یامالە، تاوەكو بگەڕێتەوە و ببێتە یاریزانێكی یەكلاییكەرەوە.

یانەكە متمانەی تەواوی پێی هەیە و دەزانێت بۆ چەندین ساڵی داهاتوو دەبێتە پاڵەوانی پڕۆژە وەرزشییەكەیان.

بەرپرسانی یانە كاتالۆنییەكە پێیان وایە گرنگترین شتی ئێستا ئەوەیەكە بەتەواوی لە پێكانەكەی چاكبێتەوە، بۆئەوەی بتوانێت بەتەواوی توانایەوە بگەڕێتەوە.

هەروەها لە ناو یانەكەدا بە لێدوانەكانی پێش كلاسیكۆی یامال دڵخۆشنەبوون و پێیان وابووە لێدوانەكانی بۆ ریال مەدرید وەک سووتەمەنییەک بووە.

یانەكە لەگەڵ خۆرخێ مێندێزی بەڕێوەبەری كارەكانی بەوردی چاودێری هەڵسوكەوتی یاریزانەكە دەكەن و چاودێری سۆشیال میدیاكانی دەكەن، بۆئەوەی بەدووریبگرن لە هەر لێدوانێكی زیادەڕەویی و بێباكانە و رێگری لەو هەڵسوكەوتانەی بكەن.

لامین یامال لەم وەرزەدا هەشت یاریی كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵی كردووە و پێنج گۆڵیشی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button