
یاریگا –
وه‌لی كه‌ریم بۆ شوێنگره‌وه‌ی یاسین ئاراسی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی نه‌ورۆز گه‌یشته باره‌گای یانه‌كه و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌نرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی یاریگا كه‌مێك پێش ئێستا وه‌لی كه‌ریم گه‌یشته باره‌گای یانه‌ی نه‌ورۆز و پێشتریش له‌سه‌ر به‌شێكی زۆر له به‌نده‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی رێكه‌وتنیان كردووه و ورده‌كاری بچوك ماوه ئه‌گه‌ر بگه‌نه رێكه‌وتن له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست یاریگا كه‌وتووه وه‌لی كه‌ریم وه‌كو پێشتر پرسیار عه‌بدولره‌زاق ده‌بێته یاریده‌ده‌ری له یانه‌كه‌و به‌شێك له ستافی هونه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌مێنننه‌وه.
دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی یاسین ئاراس یاریگا رایگه‌یاند، وه‌لی كه‌ریم ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی یاسین ئاراس.
وه‌لی كه‌ریم پێشتر ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز هه‌بووه و یانه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا گه‌یانده خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، ئاشنابوونی به یانه‌كه و كارگێری و به‌شێك له یاریزانه‌كان وایكردووه كه ببێته بژارده‌ی سه‌ره‌كی بۆ قۆناخی داهاتوو.



