Loading...
ئیتاڵیا

دێل پیێرۆ بۆ هاندەرانی یوڤێنتۆس: واز لە راهێنەر بێنن و هەڵەی ئەو نیە

Yariga App

یاریگا-ئەلیساندرۆ دێل پیێرۆ ئەفسانەی مێژوویی یوڤێنتۆس پێی وایە کێشەکانی یانەکە پەیوەست نیە بە راهێنەرەوە.

بیانکۆنێری شەوی رابردوو بە گۆڵێکی بێ وەڵام دۆڕا بە لازیۆ. ئەمەش سێهەم شکستی دوای یەکی یۆڤییە پاش دۆڕان بە کۆمۆ و ریاڵ مەدرید لە هەفتەی پێشوودا. هەروەها 394 خولەکە نەیانتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆماربکەن.

تا دێت فشارەکان لەسەر ئیگۆر تودۆری راهێنەر زیاتر دەبێت. بەڵام دێل پیێرۆ بۆچوونی جیاوازە و بۆ سکای سپۆرت ئیتاڵیا وتی

 

کێشەکە راهێنەر نیە، بابەتەکە لەوە ئاڵۆزترە و تیمەکە کێشەی یەکگرتوویی هەیە. لە یارییەکەی ئەمشەو (بەرامبەر لازیۆ) شایستەی دۆڕان نەبوون و رەنگە بەرامبەربوون ئەنجامێکی دادپەروەرانە بێت، لە یارییەکەی ریاڵ مەدریدش خراپ نەبوون. لە هەموو دۆخێکدا، بەم تیمەوە ناتوانیت سکودێتۆ ببەیتەوە ئەگەر راهێنەریش بگۆڕیت.

دێل پیێرۆ درێژەی دا بە بەرگریکردن لە راهێنەر و وتی

کێشەیەکی دیکە ئەوەیە، پێکهاتەیەکی سەرەکی جێگیری نیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەوە نیە کە خۆی نەیەوێت بەڵکو لەبەر ئەوەی چەند یاریزانێکی کەم نەبێت ئەوانی دیکە نەیانتوانیوە بەردەوام ئاستێکی جێگیر پێشکەش بکەن. ئەگەر سەیری هەموو تیمە گەورەکانی دیکە بکەیت، پێکهاتەکەیان هەیە کە لە یارییە گەورەکان دەتوانن پشتی پێببەستن.

 

یوڤێنتۆس لە هەشت یاری ئەم وەرزەی کاڵچیۆ دا، تەنها هەشت خاڵی هەیە. ئەویش بە سوود وەرگرتن لە بردنەوەکانی دەستپێکی وەرز، لە کۆتا پێنج یاریدا هیچ کامێکیانی نەبردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button