
یاریگا –
یاریی کلاسیکۆ، کە بە یەکێک لە قورسترین یارییەکانی لالیگا دادەنرێت، لهلایهن لێژنەی تەکنیکیی ناوبژیواناندا چاودێرییهكی وردی دهكرا.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئاس، سەرەڕای ئەوەی یارییەکە پڕ بوو لە مشتومڕ و بڕیاری قورس، لێژنەی ناوبژیوانان خۆشحاڵی و ڕەزامەندیی تەواوی خۆی لە ئاستی سۆتۆ گرادۆ و هاوکارەکەی لە ژووری ڤار ڤیلانوڤا، دەربڕیوە.
لێژنەکە یارییەکەی بە یەکێک لە ئاڵۆزترین یارییەکانی ئەم وەرزەی لالیگا وەسف کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، هەڵسەنگاندنێکی زۆر بەرزیان بۆ تیمی ناوبژیوانی داناوە.
La cúpula arbitral se marcha muy contenta y satisfecha de la labor del árbitro y del VAR en un partido que consideran de los más díficiles de la temporada.
✍️ @ruby_ares
🔗 https://t.co/CxPuA5v9Nr pic.twitter.com/vTtMDFFDOB
— Diario AS (@diarioas) October 27, 2025
سێ بڕیاری چارەنووسساز کە هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا
یارییەکە چەندین دیمەنی گرژیی لەنێوان یاریزانان و تەنانەت یەدەگی هەردوو تییپ ههبوو، لەگەڵ پێدانی کارتی زەردی دووەم بۆ پێدری، بەڵام سێ بڕیاری سەرەکی بوونە جێی سەرنجی لێژنەی ناوبژیوانان:
- هەڵوەشاندنەوەی لێدانی سزای ڕیاڵ مەدرید: لە سەرەتای یارییەکەدا، سۆتۆ گرادۆ لێدانێکی سزای بۆ ڕیاڵ مەدرید هەژمار کرد، بەڵام دوای گەڕانەوە بۆ ڤار، بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە، لێژنەی ناوبژیوانان پێی وایە بڕیارەکە دروست بوو، چونکە لامين یامال توانیبووی پێش ڤینیسیۆس بگاتە تۆپەکە و یاریزانە بەڕازیلییەکە فاوڵی لەسەر گرتووە. هەرچەندە دیمەنێکی ئاڵۆز بوو، بەڵام بە دروستی هەڵسەنگێندرا.
- رەتکردنەوەی گۆڵی ئێمباپێ: سیستمی ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیکی (SAOT) بە وردی دەستنیشانی کرد کە کیلیان ئێمباپێ، هەرچەندە بە جیاوازییەکی زۆر کەمیش بێت، لە ئۆفسایددا بووە.
- هەژمارکردنی لێدانی سزا لهسهر بارسێلۆنا: سۆتۆ گرادۆ لە سەرەتادا ئاماژەی بە لێدانی سزا نەکرد کاتێک تۆپ بەر دەستی ئیریک گارسیا کەوت، بەڵام ناوبژیوانی ڤار داوای له ناوبژیوان كرد پێداچوونهوه بكات، لە کۆتاییدا، لێدانی سزاکە هەژمار کرا، لێژنەی ناوبژیوانان پێی وایە بڕیارەکە دروست بوو، چونکە جوڵەی دەستی یاریزانەکەی بارسێلۆنا بەرەو تۆپەکە نا سروشتی بووە و بە ئەنقەست بووە.



