
یاریگا –
ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید لە یاریی ئێل کلاسیکۆ، یەکێکبوو لە دیارترین یاریزانان و زۆرترین کاردانەوەشی دروستکرد.
چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری مەدرید لە خوولەکی 72 گۆڕانکاری بە ڤینیسیۆس کرد و رۆدریگۆی خستە شوێنی، بەڵام ڤینی ناڕەزایەتییەکی گەورەی پیشاندا.
تۆڕی DAZN گفتوگۆی نێوان ئاڵۆنسۆ و ڤینیسیۆسی بڵاوکردووەتەوە کە چەندین قسەی تووند و هاوارکردنی تێدایە.
ڤینیسیۆس بە بڕیاری گۆڕانکارییەکەی ئاڵۆنسۆ شۆک ببوو و نەیتوانی خۆی کۆنتڕۆڵ بکات. لە کاتی چوونە دەرەوەی رووی قسەکانی لە ئاڵۆنسۆ کرد و پێی گوت؛ من؟ ئەی راهێنەر من؟
ڤینیسیۆس لە کاتی چوونە دەرەوەیدا خۆی لە ئاڵۆنسۆ دوورخستەوە و تەنانەت نەیتوانی لەسەر کورسی یەدەکیش دابنیشێت و بەڕێگەدا دەیگوت؛
بەردەوام منم، تەواو من ئەم یانەیە جێدەهێڵم، باشترین چارەسەر جێهێشتنی ئێرەیە.
💥 Vinicius, según Dazn, al irse del campo: “yo me voy del equipo, mejor me voy” pic.twitter.com/Npy46NbJFa
— Diario AS (@diarioas) October 26, 2025
ڤینیسیۆس لەسەر کورسی یەدەک دانەنیشت و دەستبەجێ چووە ژووری جلگۆڕین، ئاڵۆنسۆ بەبێ ئەوەی هیچ پەرچە کردارێکی هەبێت، تەنیا بە ڤینی دەگوت ”دەی ڤینی”.
دوای چەند خوولەکێک، ڤینیسیۆس گەڕایەوە سەر کورسی یەدەک و لە قسەکانی بەردەوام بوو، دواتر ئاندرێ لونین، گۆڵپارێزی یەدەکی مەدرید خۆی لێنزیک کردەوە و هەوڵی هێورکردنەوەیدا.



