Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دی یۆنگ: كارڤاخال هۆكاری گرژییەكانی كلاسیكۆ بوو

بەرگری لە لامین دەكات

Yariga App

یاریگا –

فرێنكی دی یۆنگ، ناوەڕاستكاری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای تەواو بوونی كلاسیكۆ بەرگری لە لامین یامال دەكات.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دەیەمی لالیگای ئیسپانیا.

لە كۆتا خولەكەكانی یارییەكەدا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان یاریزانانی هەردوو یانەدا روویدا و تاوەكو دوایی كۆتاییهاتنی یارییەكەش بەردەوام بوو.

لە دوای یارییەكە فرێنكی دی یۆنگ گوتی:

كاتێک ناوبژیوان فیكەی كۆتایی لێدا، چەند یاریزانێكی ریال مەدرید راستەوخۆ بەرەو لامین یامال رۆیشتن.

ئەگەر كارڤاخال دەیوویست لەگەڵ لامین یامال قسە بكات، ئەوا پێوویست بوو بە تەنیا و بە تایبەت ئەو كارە بكات، ئەو ئاماژەیەی لە یاریگادا كردی گرژی و ئاڵۆزییەكانی لێكەوتەوە، لامین هەرگیز نەیوتووە ریال مەدرید بە فێڵكردن دەیباتەوە.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت و بارسێلۆناش بە 22 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button