
یاریگا –
پێدری، ئەستێرەی بارسێلۆنا لە بردنەوەیەکی دیکە بەرامبەر ریال مەدرید نیمچە دڵنیایە.
ئەمڕۆ ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بارسێلۆنا دەکات و پێدری بە گەشبینییەکی زۆرەوە باسی بردنەوەی یارییەکەی بۆ پلاتفۆڕمی دازن کرد؛
ئەگەر من بارسێلۆنا هەڵبسەنگێنم، ئەوا شەش بۆ حەفتم لەسەر 10 پێدەدا. بەڵام هیوادارم لە یاریی یەکشەممە 10/10 بهێنین.
کارە باشەکە ئەوەیە، دەزانین چیمان پێویستە تاوەکو باشتر بین و لەگەڵ راهێنەر و دەستەی هونەری بەردەوام گفتوگۆ دەکەین.
هەڵەکانی خۆمان راستکردووەتەوە و پارێزگاریمان لە هەمان ئاستی رکابەری کردووە.
Pedri analiza la temporada del Barça y deja su mensaje antes de ELCLÁSICO 👀
🗣️”Espero que el domingo sea un 10″
ELCLÁSICO y todo el fútbol de DAZN, por 9,99€
🔗 https://t.co/AvceHp1tFM pic.twitter.com/74df4AnB1d— DAZN Fútbol (@DAZNFutbol) October 24, 2025
بەرەو کلاسیکۆ؛ بڕوابوون و خرۆش
کلاسیکۆ ئەو یارییەیە کە هەمووان دەیانەوێت تێیدا بەشداربن، بە پەرۆشەوە چاوەڕێی یارییەکەین و دەمانەوێت چێژی لێوەربگرین.
ئەوەی لە یارییەکانی رابردوو پێشکەشمان کرد، زۆر بۆ ئەم یارییە گرنگ نییە، دوای دوا بردنەوەمان لە چامپیۆنزلیگ، بە متمانە و خرۆشێکی زۆرەوە یارییەکە دەکەین.
ئەوەی بەشداری یارییەکە بکات، دەبێ تەواوی هەوڵەکانی خۆی بخاتەگەڕ.
ئاستێکی ناوازەمان لە وەرزی رابردوو پێشکەشکرد، هەندێک وردەکاری پێویستیان بە باشتربوون هەیە. وەرزی رابردوو هەموو یارییەکانی کلاسیکۆمان بردەوە و هیوادارم ئەمساڵیش هەمان سیناریۆ دووبارە بکەینەوە.



