Loading...
عێراقکوردستان

راهێنەری هەولێر هۆکاری سەرکەوتنەکانی یانەکە ئاشکرا دەکات

هەولێر بە شێوەیەکی کاتی پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقی وەرگرت

Yariga App

یاریگا –

هەولێر بە شێوەیەکی کاتی پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقی وەرگرت و راهێنەری تیپەکەش هۆکاری سەرکەوتنەکانی ئاشکرا دەکات.

لە گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، لە یارییەکی بەهێز و پڕ هاندەر هەولێر 1 _ 0 لە شوڕتەی میوانی بردەوە، یەکەم یاریی هەولێر بوو لە نێو یاریگای فرانسۆ هەریری دوای نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە و گۆڕینی چیمەنەکەی.

باسم قاسم، راهێنەری هەولێر هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنەکانی ئاشکرا کردوو گووتی:

ئاست و ئەنجامی هەولێر تا ئێستا زۆرباشە، هۆکاری سەرکەوتنەکانیش بۆ پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی یانە و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و تەواوی هاندەرانی یانەکە دەگەڕێتەوە، چونکە بە یەکڕیزی  بە ئاراستەیەکی دروست هەنگاو دەنێن.

باسم دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە باسی لە سەرکەوتنی بەرامبەر شوڕتە کرد و دەڵێت توانیمان رێگربین لەبەردەم دروست کردنی هەل بۆ یانەی شوڕتە، جەنەڕاڵەکەی قەڵا و منارە گووتی:

تا ئێستا بەبێ شکست خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەڕێدەکەین کە ئەمەش پاڵنەرێکی باشە لە یارییەکاندا، بە شێوەیەکی زۆر باش مامەڵەمان لەگەڵ دۆخی یارییەکە کرد، پلانمان هەبوو کە نابێ شوڕتە هەلی گۆڵ بڕەخسێنن و سەرکەوتووبووین لەم کارە وێڕای ئەوەی شوڕتە ئاستێکی باشی پێشکەش کرد.

بەم سەرکەوتنە هەولێر لە پێنج یارییدا بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی لە پێشەنگی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت، لە ئەگەری شکستی دیالا بەرامبەر مینا، بە فەرمی هەولێر تا کۆتایی ئەم گەڕە لە ریزبەندی یەکەم دەمێنێتەوە.

لە گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق،    هەولێر لە ( 29ـی ئۆکتۆبەری 2025 ) لە سلێمانی رووبەڕووی نەورۆز دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button