Loading...
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

جگه لە ئەستێرەیەک؛ مەدرید ئامادەیە هەر یاریزانێک لەپێناو تورکێکی دیکە بفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید هەموو ئامادەییەکی تێدایە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی تورکی و لەو پێناوەشدا ئامادەیە هەر یاریزانێکی ریزەکانی بفرۆشێت بۆ دابینکردنی تێچووی گرێبەستەکەی جگە لە کیلیان ئێمباپێ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی فیچاخێسی ئیسپانی، ریال دەیەوێت 100 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ گواستنەوەی کینان یڵدزی ئەستێرەی 20 ساڵانی یوڤێنتوس.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرودووە کە چابی ئاڵۆنسۆ خودی خۆی داوای گواستنەوەی لاوە تورکیەکە دەکات، ئامادەیە لەپێناویشیدا هەر یاریزانێکی ریزەکانی شاهانەکان بفرۆشێت جگە لە ئێمباپێ.

هەرچی یانە ئیتاڵییەکەیە، لە خواستە جیدییەکانی مەدرید تێگەشتووە بۆ رفاندنی هێرشبەرەکەیان لە تۆرینۆ بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ، هەربۆیە کار لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکەن تا 2030 لەگەڵ خانمە پیرەکەی بهێڵنەوە.

یڵدز 10 یاریی چامپیۆنزلیگ و سێریائەی، بەشداریی 6 گۆڵی کردووە. بە گواستنەوەی بۆ قەڵای سپی دەتوان دووانەیەکی پێگەوەگونجاو دروستبکەن لەگەڵ ئاراد گولەری هاونیشتیمانی لە تیمەکەی ئالۆنسۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button