Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

یاریزانانی بارسێلۆنا گلەیی لە ‘گەمژەیی’ لێدوانەکانی یامال دەکەن و کارڤاخال سنوورێکی بۆ دادەنێت

جەنگی پێش کلاسیکۆ گەیشتووەتە لووتکە و لێدوانەکانی یامال کاردانەوەی گەورەی دروستکردووە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی ریال مەدرید، لێدوانەکانی لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا بە ‘گەمژانە’ وەسف دەکەن.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، لەدوای راپۆرتەکەی رۆژنامەی مارکا لەبارەی بێزاربوونی یاریزانانی ریال مەدرید لە لێدوانەکانی یامال، ئێستا دانی کارڤاخال، کاپتنی ریال مەدرید دەیەوێت بەڕاشکاوی قسە لەگەڵ یامال بکات.

یامال لە پۆدکاستی ئێبای بانۆس باسی چەندین بابەتی سەرنجڕاکێشی کرد و لە بەشێکی قسەکانیدا ریال مەدریدی بە ‘دزینی’ یارییەکان تۆمەتبار کرد و روونیکردەوە، لەدوای دزییەکەش سکاڵا تۆمار دەکەن.

بەشێک لە ئەستێرەکانی مەدرید پێیان وایە؛ یامال رێز لە رەوشتە سەرەکییەکانی یاریزانانی پیشەگەر ناگرێت.

ئەستێرەکانی ریال مەدرید لە لێدوانەکانی یامال بێزاربوون

لێدوانەکانی یامال ‘گەمژانە’ و ‘بێڕێزن’

موندۆ دێپۆرتیڤۆ لە سەرچاوەی نێو ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، لێدوانەکانی یامال، یاریزانانی مەدریدی بێزارکردووە و پێیانوایە، لێدوانەکانی یامال گەمژانە و بێڕێزن.

رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، یاریزانانی بارسێلۆناش پێیانوایە، لێدوانەکانی یامال گەمژانەن و کاریگەری نەرێنی لەسەر یامال دروستدەکات.

کارڤاخال، کاپتنی مەدرید دەیەوێت راشکاوانە لەدوای کلاسیکۆ قسە لەگەڵ یامال بکات، چونکە لێدوانەکانی یامال بەبێڕێز وەسف دەکەن، جا چ باسی ریال مەدرید یاخود هەر یانەیەکی دیکەی ئیسپانی بێت.

یاریزانانی ریال مەدرید لەلایەکی دیکە پێیانوایە، ئەم قسانە هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر ئاوێتەیی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دروستدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button