
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی پرێمەرلیگ برێنتفۆرد لەیاریگای خۆییدا میوانداری لیڤەرپوول دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی كوردستان برێنتفۆرد لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

لیڤەرپوول بە دۆخێكی قورسدا تێدەپەڕێت و سێ یاریی رابردووی پرێمەرلیگ لە سەرجەمیان بە ئەنجامی 2-1دۆڕاوە.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی هەشت یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا برێنتفۆرد لە كۆی هەشت یاریی سێ یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی چواردەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
برێنتفۆرد بە بێ ئارۆن هیكی و ئانتۆنی میلامبۆ رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.
لیڤەرپوول بە بێ ئالیسن بەیكەر، جێرمی فریمپۆنگ، جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی برێنتفۆرد دەبێتەوە و بەشداریكردنی ئالێكساندەر ئیزاكیش گومانی لەسەرە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی برێنتفۆرد
كێڵێهەر
كایۆدی،كۆلێنس،ڤان دێن بێرگ، پینۆک، لێویس پۆتەر
هێندرسن، یانسن، یارمۆلیک
تیاگۆ، شەید
پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول
مامارداشڤیڵی
برادلی، كۆناتێ، ڤان دایک، كێركێز
ماک ئالیستەر، سۆبۆسلای
سەڵاح، ڤیرتز، خاكپۆ
ئێكیتیكی



