
یاریگا –
ئەم هەفتەیەی قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ، ریکۆردی تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵی لە یەک هەفتەی پاڵەوانێتییەکەدا شکاند.
سێیەمین یاریی قۆناخی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا 2025-2026 ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد و زۆرترین گۆڵ لە مێژووی رکابەرییەکەدا لەم گەڕە بە تۆمارکردنی 71 گۆڵ تۆمار کرا، بەمەش ژمارەی پێوانەیی وەرزی رابردووی تێپەڕاند.
لە کۆی 18 یاری کە لە هەفتەی سێیەمی قۆناخی خول بەڕێوەچوو، 6 یاری پێنج گۆڵ یان زیاتری تێدابوو. چێڵسی و لیڤەرپوول هەردووکیان پێنج گۆڵیان تۆمارکرد، ئایندهۆڤن و بارسێلۆنا هەریەکەیان شەش گۆڵ و پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی وەرزی رابردووش 7 گۆڵی بەرامبەر بایر لیڤەرکوزن تۆمارکرد.
سەرەڕای ئەم یاریی پڕ گۆڵانە، سێ یاری بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. ئەگەر گۆڵیان تێدا کرابا، دەکرا ئەم ژمارە پێوانەییە شکاندنی قورس بێت.
ئەوەی جێگای سەرنجە، لە وەرزی 2020-2021 لە 189 یاریدا کۆی گشتی 618 گۆڵ تۆمارکراوە، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ بوو، چ لەڕووی کۆی گۆڵەکان و چ لەڕووی تێکڕای گۆڵەکان لە هەر یارییەکدا. بە تێکڕای 3.27 گۆڵ لە هەر یارییەکدا، ژمارەی پێوانەیی پێشووی شکاند کە لە وەرزی 2020-2021 تۆمارکرابوو بە تێکڕای 3.24 گۆڵ.
زۆرترین گۆڵ کە لە یەک هەفتەدا لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکراون:
2025-26 – هەفتەی سێیەم (71 گۆڵ لە 18 یاریدا)
2025-26 – هەفتەی یەکەم (67 گۆڵ لە 18 یاریدا)
2024-25 – هەفتەی پێنجەم (67 گۆڵ لە 18 یاریدا)
2024-25 – هەفتەی هەشتەم (64 گۆڵ لە 18 یاریدا)
2000-01 – هەفتەی یەکەم (63 گۆڵ لە 16 یاریدا)
2025-26 – هەفتەی دووەم (62 گۆڵ لە 18 یاریدا)
2020-21 – هەفتەی سێیەم (62 گۆڵ لە 16 یاریدا)
2024-25 – هەفتەی حەوتەم (59 گۆڵ لە 18 یاریدا)
2024-25 – هەفتەی شەشەم (59 گۆڵ لە 18 یاریدا)
2022-23 – هەفتەی پێنجەم (59 گۆڵ لە 16 یاریدا)
2021-22 – هەفتەی سێیەم (59 گۆڵ لە 16 یاریدا)
2014-2015 – هەفتەی سێیەم (59 گۆڵ لە 16 یاریدا)
2012-2013 – هەفتەی چوارەم (58 گۆڵ لە 16 یاریدا)
2024-25 – هەفتەی دووەم (58 گۆڵ لە 18 یاریدا)