Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئاڵۆنسۆ باسی کاریگەری کلاسیکۆ و قورسی رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا دەکات

هیچ بردنەوەیەک لە چامپیۆنزلیگ ئاسان نییە

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید باسی گرنگی بردنەوەی یارییەکەی یوڤێنتوس بەر لە یاریی کلاسیکۆ کرد.

مەدرید بە تاکە گۆڵی جود بێڵینگهام لە گەڕی سێیەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ لە یوڤێنتوسی بردەوە و پارێزگاری لە دەستپێکە ناوازەکەی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ کرد، هاوشانی پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن، ئارسیناڵ و ئینتەر میلان پێشەنگی ریزبەندییە.

یەکشەممەی داهاتوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، مەدرید رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە. ئاڵۆنسۆ بە جیاوازی دوو خاڵ و کۆکردنەوەی 24 خاڵ پێشەنگی لالیگا و بارسێلۆنا دووەمە.

دوای بردنەوەی یارییەکەی یوڤێنتوس، ئاڵۆنسۆ روونیکردەوە؛

یاریی کلاسیکۆ ناوازە دەبێت، یارییەکی زۆر گرنگە بۆ لالیگا و پێشەنگی خول یەکلاییدکەاتەوە.

باش لە گرنگی یاریی یەکشەممە تێدەگەین، رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبینەوە و یارییەکی قورسە، هەوڵدەدەین بەباشترین شێوە خۆمان ئامادە بکەین.

بێڵینگهام ‘تەواوترین – کامڵترین’ یاریزانی جیهانە

دۆن ئاڵۆنسۆ باسی گرنگی بردنەوەکەی یوڤێنتوس کرد و زۆر ستایشی بێڵینگهامی کرد؛

بێڵینگهام یارییەکی زۆر باشی کرد، بە ئاستی ئەمڕۆی سەرسام بووم، چێژم لە یارییەکە وەرگرت و هەستی ئەرێنیم پێگەیشت.

زۆر بۆ بێڵینگهام دڵخۆشم و بەبوونی لەگەڵ ئێمە بەخت یاوەرمانە، یەکێکە لە کامڵترین یاریزانانی جیهانە.

بەم بردنەوەیە دڵخۆشین و ئێستا خاوەنی 9 خاڵین، هیچ بردنەوەیەک لە چامپیۆنزلیگ ئاسان نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button