ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین
ژمارەی سەرنجڕاکێش؛ گولەر بە باشترین یاریی ریال مەدرید و یوڤێنتوس دەستنیشانکرا
یەکێکە لە باشترینەکانی ئەم وەرزەی مەدرید

یاریگا –
ئاردا گولەر، ئەستێرەی تورکیا خەڵاتی باشترین یاریزانی یاری شەوی رابردووی ریال مەدریدی بەرامبەر یوڤێنتوس لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ بەدەستهێنا.
ئاردا گولەر 74 خوولەک یارییکرد و ئاستێکی بەرزی تاکەکەسی پێشکەشکرد. هەرچەندە جود بێڵینگهام تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد، بەڵام ئاردا بە باشترین دەستنیشانکرا.
رێژەی پاسە دروستەکانی گولەر گەیشتە 97%، هەروەها حەفت پاسی دەستپێک بۆ دروستکردنی هێرشبردن و شەش پاسی دروستی درێژ.
🚨 ARDA GULER WINS MOTM! pic.twitter.com/T8v96IDi5A
— Madrid Zone (@theMadridZone) October 22, 2025
لەم وەرزەدا و لە ژێر سەرپەرشتی چابی ئاڵۆنسۆ، گولەر ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات و تاوەکو ئێستا سێ گۆڵی کردووە، خاوەنی پێنج پاسی یەکلاییکەرەوەیە لە کۆی 12 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان.