Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

لاوەکانی چێڵسی بە ئاوی زێڕ ناوی خۆیان لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا نووسیەوە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی بە بردنەوەیەکی گەورە لە ئایاکس دووەم سەرکەوتنی لەدوای یەکی لە چامپیۆنزلیگ نووسیەوە، ئەوە دوای ئەوەی لە یەکەمین هەفتەی یارییەکانی پاڵەوانێتیەکەدا بە بایرن میونش دۆڕا.

بلووز بە 5-1 ئایاکسی گۆڵبارانکرد و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 6 خاڵ لە قۆناخی 32ی چامپیۆنزلیگ. کە سێ لە گۆڵەکانی ئەمشەویان لەلایەن سێ یاریزانی لاوەوە تۆمارکران؛ ئەوانیش مارک گێیو، ئێستیڤاو و تێریک جیۆرج.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا، ئەوە یەکەمین جارە لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا سێ یاریزانی لاوی یانەیەک لە میانی یەک یارییدا گۆڵ تۆمار بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button