Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەكی ریال مەدرید بەشداری كلاسیكۆ ناكات

بۆ ماوەی 10 رۆژ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە

Yariga App

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، دەیڤد ئالابا بەرگریكاری نەمسای یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ ماوەیەک لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت سبەی چوارشەممە ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری یوڤێنتوس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كۆپێ، دەیڤد ئالابا بەهۆی پێكانەوە بۆ ماوەی 7 تاوەكو 10 رۆژ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

بەوەش بەرگریكارە 33 ساڵانەكە ناتوانێت بەشداری یاریی بەرامبەر یوڤێنتوس و بارسێلۆنا بكات.

ریال مەدرید یەكشەممەی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button