Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V ئاتلێتیكۆ مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی خول چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئارسیناڵ بە باشی دەستی بە وەرزی نوێ كردووە و بە جۆرێک لە هەشت یاریی پرێمەرلیگدا شەش یاریی بردووەتەوە و یارییەک دۆڕاوە و یارییەكیش یەكسان بووە، بە كۆكڕدنەوەی 19 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی دێت.

هەروەها لە چامپیۆنزلیگیش دوو یاریی بەرامبەر یانەكانی ئاتلێتیک بیلباو و ئۆڵیمپیاكۆس كردووە و هەردوو یارییەكەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام بردووەتەوە.

بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

لە بەرامبەردا ئاتلێتیكۆ مەدرید لە كۆی نۆ یاریی لالیگا چوار یاریی بردووەتەوە چوار یارییە یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە ریزبەندی چوارەم دێت.

لە چامپیۆنزلیگ دوو یاریی كردووە یاریی یەكەم بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بە لیڤەرپوول دۆڕاوە و یاریی دووەمیش بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئێنتراخت فرانکفۆرتی بردووەتەوە.

بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

زانیاری یاریی

ئارسیناڵ و ئاتلێتیكۆ مەدرید پێشتر تەنیا لە  یاریی هاتن و چوونی قۆناخی پێش كۆتایی یۆرۆپا لیگ رووبەڕووبوونەتەوە، یارییەک یەكسان بوون و یاریی گەڕانەوە ئاتلێتیكۆ براوە بوو

ئاتلێتیكۆ مەدرید پێشتر هەرگیز لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە قۆناخی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ لە یانەیەكی ئینگلیزی نەبردووەتەوە.

ئارسیناڵ لە كۆتا شەش یاریی بەرامبەر یانە ئیسپانییەكان سەرجەمیان براوە بووە

ئاتلێتیك مەدرید لە كۆتا 9 یارییدا بەرامبەر یانە ئینگلیزیەكان تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە ( 6 دۆڕان، 2 یەكسان ).

خولیان ئالڤارێز لە سەرەتای وەرزی 2023-24 لە 11 یاریی چامپیۆنزلیگدا 13 گۆڵی كردووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئارسیناڵ بە بێ مارتن ئۆدیگارد، كای هاڤێرتز، گابریێل خێسوس و نۆنی مادویكێ رووبەڕووی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەبێتەوە.

ئاتلێتیكۆ مەدرید بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی كاردۆسۆ بێبەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

رایا

لێویس سكێڵی، گابریێل، سالیبا، تیمبەر

رایس ، مێرینیۆ، زوبیمێندی

ساكا، یۆكێرێش،  مارتینێلی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید

ئۆبلاک

یۆرێنتی، لی نۆرماند، لینگلێت، هانكۆ

سیمۆنی، كۆكی، باریۆس، گالاگێر

ئالڤارێز، سۆرلۆت

بابەتی زیاتر

Back to top button