Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

شەش رۆژ پێش کلاسیکۆ هەواڵێکی ناخۆش بە هاندەرانی بارسێلۆنا دەگات

گورزێکی گەورە..

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بەبێ دوو ئەستێرەی سەرەکی، ئامادەکارییەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئۆڵۆمپیاکۆس دەستپێکردووە.

رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئالفرێدۆ مارتینێز بڵاویکردووەتەوە، هەردوو هێرشبەری بارسێلۆنا، رافینیا و فێران تۆرێس بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆیان نەکردووە و بەشداریی یارییەکەی ئۆڵۆمپیاکۆس ناکەن.

بارسێلۆنا سبەی سێشەممە 21ـی ئۆکتۆبەری 2025 لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ میوانداری ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی دەکات.

هاوکات تەنیا پێنج رۆژ دوای ئەو یارییە لە یاریی کلاسیکۆی ئیسپانیا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبێتە میوانی ریال مەدرید.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، دیار نییە رافینیا و فێران تۆرێس دەتوانن بەرامبەر ریال مەدرید یاریی بکەن یاخود نا، بەڵام چانسی رافینیا بۆ گەڕانەوە زیاترە و ئەگەری هەیە بۆ یارییەکەی ریال مەدرید بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button