Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

راهێنەری خێتافی: نازانم ڤینیسیۆس بە چ مافێک دێتە لام و باسی تیمەکەم دەکات

بۆردالاس هێرشێکی توند دەکاتە سەر ناوبژیوانی یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

خۆسێ بۆردالاس، راهێنەری خێتافی ئاشکرای دەکات، ڤینیسیۆس جونیۆر لە کاتی یارییەکەی دوێنێ خرۆشاندوویەتی.

ریال مەدرید بە تاکە گۆڵی کیلیان ئێمباپێ لە خێتافی بردەوە و ئێستا بەکۆکردنەوەی 24 خاڵ و بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنا، پێشەنگی لالیگایە.

خێتافی یارییەکەی بە 9 یاریزان تەواوکرد، دوای دەرکرانی دوو یاریزان بە کارتی سوور. راهێنەری خێتافی دووپاتیدەکاتەوە، دەمەقاڵی لەگەڵ جود بێڵینگهام لە ئەنجامی قسەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر بوو، کە دوای دەرکردنی نیۆم، بەرگریکاری کامێرونی کردی.

بۆردالاس لە دوای یارییەکە بە تۆڕی موڤیستاری راگەیاند؛

دەمەقاڵیم لەگەڵ بێڵینگهام؟ نازانم چ پێویست بوو ڤینیسیۆس بێتە لای من و پێم بڵێت، گۆڕانکارییەکی باشت کرد. ئەمە کاری ئەو نییە و ناکرێ بەمشێوەیە بمخرۆشێنێت.

لەبارەی کارتە سوورەکە و دروستبوونی مشتومڕ، بۆردالاس روونیکردەوە؛

کارتە سوورەکەی نیۆم دروست نییە و تەواوی رێچکەی یارییەکەی گۆڕی. ناوبژیوانی چوارەم پێی گوت کارتی سووری پێبدە. نیۆم تەنیا تەنیا قاچی بەر ڤینیسیۆس کەوت، کەچی ڤینیسیۆس دەموچاوی خۆی گرتبوو.

هەموو شتێک لە کارتە زەردەکەی کیکۆ فیمینیا دروستبوو، هەرچەندە کارتەکەش دروست نەبوو، چونکە هەر بە ڤینیسیۆس نەکەوت، بەڵام ئەم کارتە زەردە وایکرد گۆڕانکاری پێبکەم و نیۆم بخەمە شوێنی کیکۆ. دواتر رووداوەکانی دیکە روویاندا.

خێتافی بە 12 خاڵ لە پلەی 11مدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button