
یاریگا –
له یارییەکی تۆپی پێ خولی پلە پێنجی ئینگلتەرا دیمەنی شۆکهێنەری بەخۆیەوە بینی، کاتێک شەڕ و پێکدادانێکی توند لە نێوان یاریزانان و هاندەراندا ڕوویدا و بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی یارییەکە.
رووداوەکە لە یاریی نێوان یانەکانی ئەڤرۆ و کیدسگرۆڤ ئاتلەتیک لە خولی باکووری نایابدا (خولی پێنجی ئینگڵتهرا) روویدا.
ئهو گرتە ڤیدیۆییهی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوكراوهتهوه نیشانی دەدەن کە لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا، بارگرژییەکی توند دروست دەبێت و شەڕێکی بەکۆمەڵ لە نزیک کورسی یەدەگەکان و پشتی گۆڵ دروست دهبێت.
لەناو ئەو ئاژاوە و پشێوییەدا، شۆکهێنەرترین دیمەن ئەو کاتە بوو کە گۆڵپارێزی تیپی میوان کیدسگرۆڤ لە پشتی گۆڵەکەوە دەچێت و بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بۆکسێکی توند ئاراستەی یەکێک لە هاندەرانی تیپی خاوەن یاریگا ئەڤرۆ دەکات، ئەمەش ئاژاوەکەی گەورەتر کرد و یاریزانانی تریشی هێنایە ناو شەڕەکەوە.
82″ Match is suspended due to an incident in the crowd
💙🖤Avro 6-0 Kidsgrove🟡🔵|#UpTheRo
— Avro FC (@AvroFC) October 18, 2025
رۆژنامهی دهیلی مهیل ئاشكرایكردووه، شەڕەکە کاتێک دەستی پێکردووە کە یەکێک لە هاندەران هێرشی کردووەتە سەر گۆڵپارێزی تیپی میوان. گۆڵپارێزەکەش لە تۆڵەدا، لە پشتی گۆڵەکەوە و لەسەر پەرژینەکەوە بۆکسێکی لە هاندەرەکە داوە.
یارییەکە لە خولەکی 84 راگیرا، لە کاتێکدا یانەی ئەڤرۆ بە ئەنجامێکی گەورەی 6-0 لە پێش بوو و یانەی کیدسگرۆڤ بەهۆی وەرگرتنی دوو کارتی سوور بە نۆ یاریزانەوە یاریی دەکرد. ناوبژیوان فیگەی کۆتایی لێدا و بەرپرسانی یانەکان هەوڵیاندا شەڕکەرەکان لە یەکتر جیا بکەنەوە، بەڵام ئاژاوەکە بۆ نێو هاندەرانیش درێژ بووەوە.
یانەی ئەڤرۆ لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی ڕەفتارەکانی کرد و ڕایگەیاند،
“ئێمە وەک یانەیەک شۆک بووین بە ڕەفتاری هەندێک لە هاندەران، یاریزانان و بەرپرسانی یانەی کیدسگرۆڤ ئاتلێتیک، بە تەواوی هاوکاریی خولی باکووری نایاب و یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەکەین لە لێکۆڵینەوەکانیاندا.”