
هاری کەین بەڵێن دەدات بە هاندەرانی کە دەتوانن چاوەڕوانی زیاتری لێبکەن پاش تۆمارکردنی 400 گۆڵ لەسەر ئاستی یانە.
هێرشبەرەکەی پێشووی تۆتنهام و ئێستای بایەرن میونشن، شەوی رابردوو گەیشت بە 400 گۆڵ لەگەڵ یانەدا پاش سەرکردایەتیکردنی بایەرن بۆ بردنەوەی دێر کلاسیکۆ بەرامبەر دۆرتموند.
کەین تەنها بە 607 یاری گەیشتووەتە 400 گۆڵ و دوای یارییەکە لە پێگەی فەرمی خۆی نوسیوییەتی
زۆر شانازی بەوەوە دەکەم کە 400 گۆڵم بۆ یانەکان تۆمارکردووە. زۆر کەس و زۆر هاوتیم هەن کە دەبێت سوپاسیان بکەم بۆ گەیشتن بەم ژمارەیە و بێ ئەوان نەدەکرا. چاوەڕوانی زیاتر بن.
کەین زۆربەی کاروانی وەرزشیی لەگەڵ تۆتنهام بەسەر بردووە و لەو ژمارەیە 280یان بۆ سپێرز بووە. بەر لەوەی پەیوەندی بە تۆتنهامیشەوە بکات خاوەنی نۆ گۆڵ بوو بۆ میڵواڵ ، پێنج بۆ لێیتن ئۆریێن و دوو گۆڵ بۆ لێیستەر سیتی.
لەگەڵ بایەرنیش تا ئێستا 104 گۆڵی تۆمارکردووە و پێناچێت بەتەمای خاو بوونەوە بێت لە ئاڵیانز ئەرینا.