Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی نۆتینگهام V چێڵسی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی دیكەی یارییەكانی پرێمەرلیگ نۆتینگهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 14:30 نۆتینگهام لە یاریگای سیتی گڕاندی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

نۆتینگهام لەم وەرزەدا بە ئاستێكی خراپدا تێدەپەڕێت و لە كۆی حەوت یاریی تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە، دوو یاریی یەكسان بووە و چوار یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 5 خاڵ لە ریزبەندی 17یەمی پرێمەرلیگ دێت.

لەبەرامبەردا چێڵسی لە كۆی حەوت یاریی تەنیا سێ یاریی بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

نۆتینگهام بە بێ ئۆلا ئاینا رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.

چێڵسی بە بێ كۆڵ پاڵمەر، لیام دێلاپ، بادیاشیل، ئیسۆگۆ و كۆڵویڵ بەرامبەر نۆتینگهام یاریی دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نۆتینگهام

سێڵس

 مۆرێلۆ، میلینكۆڤیچ، كونیا

ساڤانا، ئاندێرسن، سانگارێ، ویلیامس

ئێندۆی، گیبس وایت، ئیگۆر خیسۆس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی

سانچێز

گوستۆ، چالۆبا، فۆفانا، كۆكۆرێیا

جەیمس، كایسێدۆ

ئیستیڤاو، بۆونانۆت، گارناچۆ

جواو پێدرۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button