Loading...
جیهانگرنگترین

جیا لە لاکێشەی سەوز: یامال لە کۆکردنەوەی داهات چووە ریزی ناودارەکانی جیهان

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال تا دێت زیاتر خۆی لە ریزی گەورەکانی تۆپی پێدا جێدەکاتەوە. ئەمجارە جیا له ژمارەکانی پەیوەست بە لاکێشەی سەوز، لە رووی دەستکەوتی ماددیەوە خۆی خستە نێو خاوەن داهاتە زۆرەکانی وەرزشەکەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فۆربێس، ئێستا یامال گەیشتووەتە ریزبەندی ژمارە 10 وەک خاوەنی زۆرترین داهاتی ساڵانە چ لەڕووی مووچە و سپۆنسەریکردنەوە.

بەگوێرەی ریزبەندیەکە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێشتا خاوەنی زۆرترین داهاتی ساڵانەیە. ئەفسانە پۆرتوگالیەکەی ئێستای یانەی نەسڕ، ساڵانە لەو دوو ڕێگەیە سەرەوە، بڕی 239 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە نێو خەزێنەکەی. دوای ئەویش لیۆنێل مێسی رکابەری دێت کە ئێستا لە ئینتەر مەیامیە و داهاتەکەی 111 ملیۆنە.

ئەوانیتر بەم جۆرەن:

3- کەریم بنزیمە 89 ملیۆن یۆرۆ.

4- کیلیان ئێمباپێ 81 ملیۆن یۆرۆ.

5- ئێرلینگ هالاند 68 ملیۆن یۆرۆ.

6- ڤینیسیۆس جونیۆر 51 ملیۆن یۆرۆ.

7- محەمەد سەڵاح 47 ملیۆن یۆرۆ.

8- سادیۆ مانێ 46 ملیۆن یۆرۆ.

9- جود بێڵینگهام 38 ملیۆن یۆرۆ.

10- لامین یامال 37 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button