Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ بارسێلۆنا هەوڵی رازیکردنی کەنان یڵدز دەدات

سێ یانە ململانێی گواستنەوەی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کەنان یڵدز، هێرشبەری بارسێلۆنا دەسیپێکردووە.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر ترسی لەدەستدانی کەنان یڵدزی هەیە، چونکە بارسێلۆنا و دوو یانەی دیکەی پرێمەرلیگ بۆ گواستنەوەی لەسەر هێڵن.

خانمە پیرەکە لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو ئۆفەرێکی چێڵسی بە بەهای 67 ملیۆن پاوەند رەتکردەوە، ئارسیناڵیش چاوی لەسەرییەتی و هەردوو یانە لەندەنییەک ململانێی بەدەستهێنانی دەکەن.

بەگوێری هەمان سەرچاوە، یوڤێنتوس بڕیاریداوە مووچەی ساڵانەی کەنان یڵدز لە 1.7 ملیۆن یۆرۆ بۆ 6 ملیۆن یۆرۆ زیاد بکات، ئەم هەنگاوەش لەپێناو هێشتنەوەی یاریزانەکە دەنێت.

یڵدز لە هاوینی 2022 بەخۆڕایی لە تیپی ژێر 19 ساڵانی بایر میونشنەوە پەیوەندی بە یوڤێنتوس کرد و تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ خانمە پیرەکە هەیە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 75 ملیۆن یۆرۆیە.

یاریزانە 20 ساڵانییەکە لەم وەرزە بە درێسی یوڤێ لە 12 یاریی بەشداریی 11 گۆڵی کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button