Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئاردا گولەر؛ چامپیۆنزلیگی 2023/24 بە هی خۆمی نازانم

Yariga App

یاریگا –

ئاردا گولەر و بەرزبوونەوەی ناوازەی ئاستی ئەم وەرزەی لەژێر سەرپەرشتی چابی ئاڵۆنسۆ بووەتە جێی سەرنج، ئەوە لەکاتێکدایە ناوبراو لە سەردەمی کارلۆ ئانچێلۆتی بەتەواوەتی پەڕاوێزخرابوو. بەجۆرێک، چەندجارێک نزیک بوو لە جێهێشتنی ریال مەدرید.

گولەری تورکی لە هاوینی 2023 بە گرێبەستێکی شەش وەرزیی و بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە فەنەرباچێی وڵاتەکەی پەیوەندی بە شاهانەکانی ئیسپانیاوە کرد. هەر لە یەکەم وەرزیشی لە مەدرید، چامپیۆنزلیگیان بردەوە. ئەگەرچی لاوە 20 ساڵیەکە زۆربەی کاتەکان لەسەر کورسی یەدەک بوو بۆیە لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەی لیکیپ، گولەر وتی

چامپیۆنزلیگی 2023/24؟ من هەرگیز ئەوەم نەبردووەتەوە. ئەو نازناوە هیی من نەبوو. پێویستە دانەیەکی نوێ ببەینەوە.

سەبارەت بە کاریگەریی ئاڵۆنسۆ لەسەر ئەو رۆڵەی بە یاریزانەکەی داوە، ئاردا وتی

من متمانەی تەواوم بە پلانەکانی ئاڵۆنسۆ هەیە. ئەگەر رۆژێک پێمبڵێت وەک گۆڵپارێز یاریی بکە، ئەوا جووتێ دەستکێشی بۆ دەکڕم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button