Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی پاڵەوانیەتییەک بە ناوی جامی مێسی رێکدەخات

هەشت یانەی گەورەی جیهانی بەشداری دەکەن

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی پاڵەوانیەتییەکی نێودەوڵەتی بە ناوی خۆی ئاشکرا دەکات.

پاڵەوانیەتییەکە بە ناوی جامی مێسییە و چەندین یانەی گەورە بەشداری تێدا دەکەن. ئامانجی سەرەکی پاڵەوانیەتییەکە دۆزینەوە و بەدەرخستنی بەهرەمەندانی تۆپی پێیە.

یەکەم وەشانی جامی مێسی لە 9 بۆ 14ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بە بەشداری یانەکانی ئینتەر مەیامی، بارسێلۆنا، مانچێستەر سیتی، ریڤەر پلەیت، ئینتەر میلان، نیوێڵ ئۆڵد بۆیز، ئاتلێتیکۆ مەدرید و چێڵسی دەکرێت.

جامی مێسی بۆ تیمی ژێر 16 ساڵانە و بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت. یانە بەشداربووەکان بەسەر دوو کۆمەڵە دابەش دەکرێن و بە سیستمی خول بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button