
یاریگا –
جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ریال مەدرید دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جیابوونەوەی دایک و باوکی، کۆمەڵێک وێنەی لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام بڵاوکردەوە.
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، ماڕک بێڵینگهام (49 ساڵ) و دێنیس (57 ساڵ) دوای 20 ساڵ هاوسەرگیری لەیەکتر جیابوونەتەوە.
دەنگۆکان زیاتر ئەو کاتە تەشەنەیانکرد، کاتێک مانگی رابردوو هەردووکیان بە جیا ئامادەی یارییەکی بۆڕووسیا دۆرتموند بوون.
View this post on Instagram
رۆژنامەی مێترۆ روونیکردووەتەوە، جیابوونەوەی ماڕک و دێنیس مەترسی لەسەر جێگیری ئاستی جود و جۆب دروستکردووە، بە تایبەت جود، کە بە دۆخێکی پڕفشاری دەروونی تێدەپەڕێت و خەریکە دۆخی جەستەیی تەواو بۆ داهاتوو ئامادە دەکات، دوای نەشتەرگەرییەکەی.
بێڵینگهام چەند وێنەیەکی لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و وەکو دڵنیاییدان بە هەوادارانی خۆی لێکدەدرێتەوە. جود لە وێنەکان دڵخۆش دەردەکەوێت، ئەمەش وەکو نیشانەیەکی ئەرێنی لێکدەدرێتەوە.