Loading...
ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەرمیلان رکابەری یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپا بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەکات

Yariga App

یاریگا –

ناوی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی، بۆ لیستی ئەو یانانەی رکابەری لەسەر گواستنەوەی مارک گێی دەکەن زیاد بوو.

مارک گێی، بە فەرمی نیازی جێهێشتنی کریستاڵ پاڵاسی راگەیاند. تاکە نادڵنیایی ئەوەیە کە ئایا لە گواستنەوەی زستانە یانەکە جێدەهێڵێت یان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا وەکو یاریزانێکی ئازاد پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکات. لە هاویندا رێککەوتنێک بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لەنێوان کریستاڵ پاڵاس و لیڤەرپوولدا کرا بۆ گواستنەوەی گێی، بەڵام گواستنەوەکە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە رۆژی دوا وادەی گواستنەوەکاندا کۆتایی هات، دوای ئەوەی پاڵاس نەیتوانی جێگرەوەیەکی گونجاو بدۆزێتەوە. بەلام تاوەکوو ئێستا رێدز دەستبەرداری بیرۆکەی گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە ئینگلیزییە نەبووە.

بەگوێڕەی زانیارییەکان لیڤەرپوول تاکە یانە نییە کە ئارەزووی گواستنەوەی کاپتنی پاڵاس دەکات. یانەکانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لەگەڵ بایرن میونشن ئارەزووی جددییان بۆ گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە نیشانداوە.

رۆژنامەی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئینتەرمیلانیش کێبڕکێی گواستنەوەی مارک گێی دەکات. یانەی نێرازۆری بەنیازە لە مانگی یەکدا داوای ئەو یاریزانە بکات، کە دەکرێت گرێبەستی گۆڕینەوە لەگەڵ یان بیسیک لەخۆبگرێت. یان بیسیک پێشتر لە هاوینی ئەمساڵدا سەرنجی یانەکەی پرێمەرلیگی راکێشابوو، پاڵاس 35 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 24 ساڵەکە پێشکەش کردبوو، بەڵام ئینتەر و یاریزانەکە ئەو پێشنیارەیان رەتکردەوە، بیسێک دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بەشداری 46 یاریی کرد، مانەوەی لە ئینتەرمیلان هەڵبژارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button