Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

عەبدولغەنی شەهد لە دهۆکە بۆ رێککەوتنی کۆتایی

ورده‌كاری بچوك ماوه‌

Yariga App

یاریگا –

دوای چەندین رۆژ لە چاوەڕوانی و مشتومڕ، پرسی دەستنیشانکردنی ڕاهێنەری نوێی یانەی دهۆک گەیشتە قۆناخی کۆتایی، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕاهێنەری دیاری عێراقی، عەبدولغەنی شەهد، بۆ گفتوگۆی کۆتایی گەیشتە دهۆک.

پشتڕاستبوونەوەی زانیارییەکانی “یاریگا”

وەک چۆن پێشتر “یاریگا” لە ڕاپۆرتێکدا و لەسەر بنەمای زانیاریی پشتڕاستکراو ئاشکرای کردبوو، یانەی دهۆک دوو بژاردەی سەرەکیی لەبەردەستدایە کە بریتی بوون لە ئەحمەد سەڵاح و عەبدولغەنی شەهد، لەگەڵ پلانی دووەم کە ئەیوب ئۆدیشۆ بوو. ئێستا، بە گەیشتنی شەهد بۆ دهۆک، هەواڵەکان زیاتر بەرەو یەکلاییبوونەوە دەچن و پشتڕاستی ئەو زانیاریانە دەکەنەوە کە شەهد بژاردەی کۆتایی کارگێڕی یانەکەیە.

عەبدولغەنی شەهد لە دهۆکە بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی

لە دوایین پێشهاتدا، ڕاهێنەری ناسراو عەبدولغەنی شەهد، بۆ دانوستاندنی ڕاستەوخۆ و واژۆکردنی گرێبەست له‌ دهۆکه‌، بەپێی ئەو زانیارییە باڵایانەی کە جارێکی تر دەست “یاریگا” کەوتوون، گفتوگۆکان لە قۆناخی کۆتاییدان و تەنها وردەکارییە بچووکەکان و ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە.

شەهد، کە یەکێکە لە دیارترین ڕاهێنەرەکانی عێراق، خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندە لەگەڵ یانەکانی نەجەف، نەفت وەست، شورتە، زەورا و هەڵبژاردەی عێراق.

چاوەڕوانییەکان لە شەهد:

هاندەرانی یانەی دهۆک هیوایەکی زۆریان بەم ڕاهێنەرە نوێیە هەیە بۆ ئەوەی تیمەکەیان لەو دۆخە ناهەموارەی تێیکەوتووە ڕزگار بکات و ئەنجامەکان بەرەو باشتربوون ببات.

چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا یانەی دهۆک بە فەرمی گرێبەستی عەبدولغەنی شەهد و دەستەی یاریدەدەری ڕابگەیەنێت و ڕاهێنەرە نوێیەکەش یەکەم یەکەی مەشقیی خۆی لەگەڵ “هەڵۆکانی چیا” بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button