Loading...
ئاسیاگرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی سعوودیە V عێراق؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی چارەنوسسازدا هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی سعوودیە دەبێتەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 21:45 بە كاتی كوردستان لە یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵڵا هەڵبژاردەی سعوودیە میواندای هەڵبژاردەی عێراق بكات، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی عێراق لە قۆناخی سێیەمی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی لە كۆی 10 یاریی 15 خاڵی كۆكردەوە و نەیتوانی راستەوخۆ لە پلەی یەكەم و دووەم خۆی بگەیەنێتە یارییەكانی جامی جیهانی، لە پلەی سێیەمی كۆمەڵەكەی بوو.

عێراق بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 پێوویستە یارییەكەی ئەمڕۆ لە سعوودییە بباتەوە و راستەوخۆ بلیتێكی جامی جیهانی داهاتوو بەدەستدەهێنێت.

بەهەمان شێوە هەڵبژاردەی سعوودیەش بە بردنەوەی لە عێراق راستەوخۆ خۆی دەگەیەنێتە مۆندیالی 2026.

لە قۆناخی چوارەمی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 شەش هەڵبژاردە لە دوو كۆمەڵەدا بە یاسای خول یاریی دەكەن، عێراق، سعوودییە و ئیندۆنیزیا لە كۆمەڵەی دووەم دێن. خاوەن ریزبەندی یەكەم راستەوخۆ خۆی دەگەیەنێتە یارییەكانی جامی جیهانی 2026, خاوەنی ریزبەندی دووەم جارێكی دیكە یاریی پاشكۆ دەكاتەوە.

هەردوو هەڵبژاردە 26 جار رووبەروو بوونەتەوە لە 11 یاریی سعوودیە براوە بووە لە 8 یاریی عێراق و 7 یارییش یەكسان بوون.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

سعوودیە بە بێ محەمەد كانۆ و عەبدولرەحمان عەبوود رووبەڕووی هەڵبژاردەی عێراق دەبێتەوە.

عێراقیش بەهۆی راگیرانەوە لە تواناكانی زەید تەحسین بێبەش دەبێت و گومان لە بەشداریكردنی مەناف یونسیش دەكرێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سعوودیە

نەواف عەقیدی

سعودعەبدولحەمید، جیهاد زاكری، حەسەن تەمبەكتی، موتعەب حەربی

ناسر دۆسەری، عەبدوڵا خەیبەری، موسعەب جووەیر

ساڵح شیهری، سالم دۆسەری، فیراس بورایكان

پێكهاتەی پێشبینیكراوی عێراق

جەلال حەسەن

میرخاس دۆسكی، مەناف یونس، حوسەین عەلی، رێبین سولاقا

ئەمیرعەماری، ئیبراهیم بایش، بەشار رەسەن، زیدان ئیقبال

یوسف ئەمین، موهەنەد عەلی

بابەتی زیاتر

Back to top button