Loading...
گرنگترینمۆندیالی 2026

دێپای لە شکاندنی ریکۆردە نێودەوڵەتییەکان ناوەستێت

ریکۆردێکی مێژوویی وێسلی شنایدەری شکاند

Yariga App

یاریگا –

مێمفێس دێپای، ئەستێرەی هۆڵەندا لە یاریی دوێنێی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر فینلاند، ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەی بەناوی خۆی تۆمارکرد.

هۆڵەندا یارییەکەی 3-0 بردەوە و دێپای دوو گۆڵی دروستکرد، بەمەش ژمارەی ئەسیستەکانی لەگەڵ هۆڵەندا بۆ 35 بەرزکردەوە و پێش وێسلی شنایدەر کەوت کە خاوەنی 33 ئەسیست بوو.

دێپای، هێرشبەری کۆرێنتیانزی بەڕازیلی لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی رابردوودا، دوو گۆڵی لە لیتوانیا کرد و بەکۆکردنەوەی 54 گۆڵ بووە گۆڵکاری مێژوویی هۆڵەندا.

دێپای چوار گۆڵ پێش رۆبن ڤان پێرسی کەوتووە و کلاس یان هونتلار بە 42 گۆڵ لە پلەی سێیەمە بە جیاوازی دوو گۆڵ لەگەڵ پاتریک کلویڤێرت، کەچی دێنیس بێرکام و ئاریێن روبن هەریەکە 37 گۆڵی هەیە.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە شکاندی ریکۆردەکان بەردەوامە و شەوی رابردوو 106مین یاریی نێودەوڵەتی کرد و ژمارەی یارییەکانی لەگەڵ جیۆڤانی ڤان بڕۆنکهۆرست یەکسانکردەوە، ئێستا لە پلەی شەشەمی زۆرترین بەشداری لەگەڵ هۆڵەندایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button