Loading...
ئه‌وروپاگرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی ئایسلاند V فەڕەنسا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی كیشوەری ئەوروپا ئایسلاند لە یاریگای خۆیدا میوانداری فەڕەنسا دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 21:45 بە كاتی كوردستان ئایسلاند میوانداری فەڕەنسا بكات، لە میانی یارییەكانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە كۆی سێ یاریی هەر سێ یارییەكەی بردووەتەوە حەوت گۆڵی كردووە و تەنیا یەک گۆڵی لێكراوە، بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتووە.

ئایسلاند لە كۆی سێ یاریی تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە و دوو یاریی دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی كۆمەڵەكەی دێت.

لە مێژوودا هەردوو هەڵبژاردە 16 جار رووبەڕووبوونەتەوە، 12 یاریی فەڕەنسا براوە بووە و چوار یاریی یەكسان بوون.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

فەڕەنسا بە بێ كیلیان ئێمباپێ، ئیبراهیما كۆناتێ، عوسمان دێمبێلێ رووبەڕووی ئایسلاند دەبێتەوە.

ئایسلاند بە تەواوی یاریزانەكانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی فەڕەنسا ئامادەیە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی فەڕەنسا

ماینان

كۆندێ، سالیبا، ئۆپامیكانۆ، تیۆ هێرناندێز

تورام، رابیۆ

كۆمان، ئۆلیس، ئێكیتیكێ

ماتێتا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئایسلاند

ئۆلافسۆن

ئێلێرتسن، گریتارسۆن، ئینگاسن، پاڵسن

گوموندسن، یۆهانسن، هارالدسن، داگور

ماگنەسن، یۆنسن

 

بابەتی زیاتر

Back to top button