Loading...
ئه‌وروپاخووله‌کانی دیکە

گوندۆگان بەهۆی نوتێلا یاساکانی گاڵاتەسەرای دەگۆڕێت

Yariga App

یاریگا –

ئیلکای گوندۆگان ئەستێرەی یانەی گاڵاتاسەرای، خواردنی نۆتێلای لە یانەکەی قەدەخە کرد.

یانەی گاڵاتاسەرای تورکی ئەم وەرزەی بە بەهێزی دەستپێکردووە و لە کۆی هەشت یاریی حەفت بردنەوە و یەک یەکسانی هەیە و بە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ ترابزۆن سپۆر پێسەنگی ریزبەندی سوپەرلیگی تورکیای گرتووە.

ئیلکای گوندۆگانی ئەستێرەی پێشووی مانچێستەرسیتی، کە لە مانگی ئەیلولدا پەیوەندی بە یانە تورکییەکەوە کرد، بە خێرایی بووەتە یاریزانێکی سەرەکی یانە ئیستانبوڵییەکە. بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان، یاریزانە پێشووەکەی سیتیزن نەک تەنیا لە نێویاریگا بەڵکو لە ژووری جلگۆڕین و بڕیارەکانی ناو یانەکەش وەکوو سەرکردەیەک خۆی پێشان دەدات. لەم دواییانەدا گوندۆگان سەردانی چێشتخانەی یانەکەی کرد و کاتێک بینی نۆتێلا دەکرێتە خواردنی یاریزانەکان زۆر تووڕە بوو. بە تووڕەییەوە پرسی:

نۆتێلا لێرە چی دەکات؟ و کاتێک هیچ وەڵامێکی نەبوو، یەکسەر داوای کرد کە هیچ نۆتێلایەک لە چێشتخانەکە نەمینێت. ئەم داوایە دەستبەجێ جێبەجێ کرا، یانەکە خواردنی نۆتێلای بۆ یاریزانان قەدەخە کرد.

رووداوێکی سەرنجڕاکێش کە دەریدەخات هەبوونی یاریزانێکی بەئەزموونی وەک گوندۆگان لە ژووری جلگۆڕین چەندە گرنگە. یاریزانە پێشووەکەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە 13ی ئەیلول یەکەم یاری خۆی لەگەڵ گاڵاتاسەرای کرد و لەو کاتەوە بەردەوام لە پێکهاتەی سەرەکیدایە، جگە لە هەفتەی حەوتەم کە پێش یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگ پشووی پێدرا و لە یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوولیش رۆڵێ سەرەکی لە بردنەوەی یانەکەی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button