
یاریگا –
ئێرلینگ هالاند ناوەستێت لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵەکان و ئەمشەویش بە هاتریکێک لە دژی ئیسرائیل خۆی پیشانی رکابەرەکانی دایەوە.
یاریی رابردووی نەرویج لە میانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی، بە گۆڵبارانکردنی مۆڵدۆڤا کۆتایی هات کە 11-1 براوەبوون و تێیدا هالاند 5 گۆڵ (مێگا هاتریک)ی تۆمارکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، هێرشبەرەکەی نەرویج و مانچێستەر سیتی، بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر توانیویەتی ئەستێرە و ئەفسانەکانی سەردەم تێپەڕێنێت لە رووی گەیشتن بە 50 گۆڵ لە کەمترین یارییدا.
وەک تۆڕەکە نووسیویەتی، ئێرلینگ پێویستی تەنها بە 46 یاریی بوو بە گەیشتن بە گۆڵی ژمارە 50 بە درێسی هەڵبژاردەی نیشتیمانییەوە.
لەکاتێکدا یاریزانێکی وەک هاری کەینی ئینگلیزی بە 71 یاریی، نێیماری بەڕازیلی 74، کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی 90، لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی 90، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی 107 و کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی بە 114 یاریی گەیشتبوونە گۆڵی ژمارە 50 لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان.
50 – Games taken to reach 50 senior international goals (select players):
Erling Haaland (Norway) – 46
Harry Kane (England) – 71
Neymar (Brazil) – 74
Kylian Mbappé (France) – 90
Robert Lewandowski (Poland) – 90
Lionel Messi (Argentina) – 107
Cristiano Ronaldo (Portugal) – 114… pic.twitter.com/eJpe7jJHb4— OptaJoe (@OptaJoe) October 11, 2025
هالاند ئەم وەرزەی بە ناوازەیی پیشاندانی توانا گۆڵکارییەکانی دەستپێکردووە. لەگەڵ مانچێستەر سیتی مانگی رابردوو بە تۆمارکردنی 5 گۆڵ وەک باشترین یاریزانی مانگی سێپتەمبەر لە پرێمەرلیگ هەڵبژێردرا. لە کۆی یارییەکانی ئەم وەرزە لە 7 بەشداریکردن لە خولی ئینگلیزی 9 گۆڵ و، لە 2 یاریی چامپیۆنزلیگ 3 گۆڵی تۆمارکردووە.