
یاریگا –
ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری فەڕەنسی بەهۆی پێکان کەمپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی جێهێشت.
رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، ئیبراهیما کۆناتێ پێکانی هەیە هەر بەو هۆیە شەوی رابردوو لەسەر کورسی یەدەک بووە و بەشداریی یارییەکەی ئازەربایجانی نەکردووە. کۆناتێ دەگەڕێتەوە لیڤەرپوول و کەمپی هەڵبژاردەی فەڕەنسا جێدەهێڵێت.
Arrivé blessé à Clairefontaine, Ibrahima Konaté va quitter le rassemblement des Bleus et rentrer à Liverpool. Resté sur le banc contre l’Azerbaïdjan (3-0), il ne fera pas le déplacement lundi en Islande. https://t.co/pltNOqDR3R pic.twitter.com/Ptn8Dy3Wxo
— L’Équipe (@lequipe) October 11, 2025
شەوی رابردوو فەڕەنسا لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 رووبەڕووی ئازەربایجان بووە و 3-0 یارییەکەی بردەوە، کیلیان ئێمباپێ دوای ئەوەی دوو گۆڵی بۆ کەڵەشێرکان تۆمارکرد، لە خولەکی 80 بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و ئەویش بەشداریی یاریی داهاتوو ناکات.
ئێستا؛ ماوەی دوورکەوتنەوەی ئێمباپێ لە ریال مەدرید دەستنیشانکرا
هەر لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیال، دووشەممە 13ـی ئۆکتۆبەر، کاتژمێر 21:45 بەکاتی کوردستان، هەڵبژاردەی ئایسلاند میوانداری هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەکات.
فەڕەنسا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 – ئەوروپا، لە کۆمەڵەی D یاریی دەکات، لەکۆی سێ یاریی خاوەنی سێ بردنەوەیە و بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە.
