ناکۆکییەکانی بارسێلۆنا و یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا جارێکی دیکە سەرهەڵدەداتەوە

یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا، بەهۆی پێکانەکەی دانی ئۆلمۆوە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تووڕە بووە.
دانی ئۆلمۆی ئەستێرەی بارسێلۆنا لە دۆخێکی ناجێگیردا ماوەتەوە و پێناچێت بۆ یارییە چارەنووسسازەکەی ئیل کلاسیکۆ ئامادەبێت. بڕیارە رۆژی دووشەممە پشکنینی پزیشکی بکات، بەڵام لە ئێستاوە روونە کە گەڕانەوەی دوا دەکەوێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی RMC، بارسێلۆنا ناڕازییە لە هەڵسوکەوتی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا. ئەوان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێش دەستپێکردنی مەشقەکان راپۆرتێکی پزیشکی تەواو بۆ فیدراسیۆنەکە نێردراوە و روون بووە کە ئۆلمۆ ماسولکەکانی ماندوون بەمشێوەیە پەیوەندی بە مەشقی هەڵبژاردەوە کردووە. بەڵام بەرپرسانی فیدراسیۆنەکە گرنگییان بە راپۆرتە پزیشکییەکان نەداوە و یانەکەش ئەمە بە قبوڵنەکراو دەزانێت.
🚑 Dani Olmo, lesionat
▶️ Quant temps estarà de baixa? Què en pensa el Barça?
🔊 @RogerArbusa pic.twitter.com/oV3OcPqNUC
— Tot costa (@totcosta) October 10, 2025
ئەو دۆخە وایکردووە بارسێلۆنا هەست بکات کە تەندروستی یاریزانەکەیان لەلایەن فیدراسیۆن گرنگ نەبووە هەروەها یانەکە جەختی لەوە کردەوە کە هیچ هەماهەنگییەک لە نێوان تیپی پزیشکی بارسێلۆنا و یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ چاودێریکردنی ئۆلمۆ نەبووە.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی یاریی کلاسیکۆ، بارودۆخی ئۆلمۆ یەکێکە لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی هانزی فلیک، یانە کاتالۆنییەکە هیوادارە پشکنیینە پزیشکیەکانی رۆژی دووشەممە کاتی گەڕانەوەی خێرای بۆ یاریگاکان ئاشکرا بکات.
بارسێلۆنا پێشووتر لەسەر پێکانەکەی یامال ناڕەزاییان دەربڕیبوو و هانزی فلیک بە توندی هێرشی کردە سەر دێلافوێنتێی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەبەر ئەوەی ئاگاداری پێکانی یامال بووە بەڵام خولەکی زیاتر یاریی پێکردووە. ئێستا و جارێکی دیکە بەهۆی ئۆلمۆوە چاوەڕێ دەکرێت هانزی فلیک کاردانەوەی توندتری هەبێت.