Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

گفتوگۆکانی نێوان سوپەرلیگ و یوێفا گەیشتووەتە بنبەست و تەنیا یەک رێگەچارە ماوە

ریال مەدرید بە رۆڵگێڕانی بارسێلۆنا رازییە

Yariga App

یاریگا –

دانوستاندنی نێوان خولی سوپەرلیگی ئەوروپا و یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ گەیشتووەتە رێگەیەکی داخراوە و دادگا کەیسەکە یەکلاییدەکاتەوە.

کۆمپانیای ‘A22 Sports Management’ کە خاوەنی مافی بەبازاڕکردنی سوپەرلیگە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، کە دانوستان لەگەڵ یوێفا دەکەن و دووپاتیدەکاتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک بۆ دروستکردنی سیستمێکی نوێی چامپیۆنزلیگ نەکراوە.

گوتەبێژی کۆمپانیاکە روونیکردووەتەوە، لەڕووی یاساییەوە چەندین سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و پشتی بە بڕیاری دادگایەکی ئیسپانیا لە مایس/ئاداری ساڵی 2024 دەبەستێت، کاتێک فیفا و یوێفا بە خراپ بەکارهێنانی پێگە گرنگەکەیان تۆمەتبار کرد. بڕیاری کۆتایی دادگاکەش بریتیبوو لە پێدانی ماف بە دروستکردنی پاڵەوانیەتییەکی دیکە و نەبوونی هیچ ماددەیەکی یاسایی کە یوێفا بتوانێت رێگریان لێبکات. گوتەبێژی کۆمپانیاکە دەڵێت؛

بەر لە گەیشتن بەم خاڵە، ئەوەی کۆمپانیای A22 و یانەکانی سوپەرلیگ پێشنیازی رێککەوتنێکی لەگەڵ یوێفا کردووە، کە تیایدا دروستکردنی پلاتفۆڕمێک بۆ گواستنەوەی یارییەکان بەخۆڕایی دابین بکرێت، هەروەها گۆڕانکاری بچووک لە سیستمی ئێستای پاڵەوانیەتییەکە جێبەجێ بکرێت.

تیۆدۆری تیۆدۆریدیس، ئەمینداری گشتی یوێفا لە وەڵامی لێدوانەکانی گوتەبێژی کۆمپانیای A22 دەڵێت؛

چەند کۆبوونەوەیەکمان کردووە، بەڵام گفتوگۆکان هیچ رێککەوتنێکیان لێ بەرهەم نەهاتووە و هیچ نیازێک بۆ گۆڕینی سیستمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا نییە.


لاپۆرتا رۆڵێکی جیاواز دەگێڕێت

رۆژنامەی مارکا پێی وایە ئامادەبوونی خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی یانەکانی ئەوروپا بە سەرۆکایەتی ناسڕ خلێفی، زریانێک لە مشتومڕی دروستکردووە و ئەوەندەی دیکە، رێککەوتنی نێوان یوێفا و سوپەرلیگی لە مەحاڵ نزیککردەوە.

رۆژنامە دۆست-مەدریدییەکە روونیکردووەتەوە، دەرگای رێککەوتن بە گفتوگۆ داخراوە و ئێستا تەنیا رێگەی یاسایی بۆ یەکلاییکردنەوەی کەیسەکە ماوە.

پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، بڕیارێکی نوێ لە دادگایەکی ئیسپانیا لەبارەی باڵادەستی یوێفا دەربچێت.

لە چەند هەفتەی رابردوودا هەوڵی زۆر بۆ رێککەوتن و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ کرا، بەڵام یوێفا بە هەموو شێوەیەک دژ وەستایەوە و ئێستا سوپەرلیگ چاوەڕێی یەکلاییکردنەوەی کەیسەکەیە لە دادگا.

رۆژنامەکە لە سەرچاوەیەکی باڵای کۆمپانیای A22 بڵاویکردووەتەوە؛

گفتوگۆکردن لەگەڵ یوێفا دوا هەنگاوی پێویستبوو، بەڵام ئەمە ئەوەنییە، هیچ گۆڕانکارییەک لە تۆپی پێی ئەوروپا ناکرێت.

لاپۆرتا داوای گەڕانەوەی بۆ کۆمەڵەی یانەکانی ئەوروپا نەکردووە، بارسێلۆناش لە سوپەرلیگ نەکشاوەتەوە. چاوەڕێی هەنگاوەکانی داهاتووی لاپۆرتاین، کە بەردەوام دەیەوێت نێوەندگیری بکات و رۆڵەکەی زۆر لە رۆڵگێڕانی ریال مەدرید جیاوازە.

بابەتی زیاتر

Back to top button