
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی كیشوەری ئەوروپا هەڵبژاردەی پۆرتوگال میوانداری هەڵبژاردەی ئێرلەندا دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 21:45 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی پۆرتوگال میوانداری هەڵبژاردەی ئێرلەندا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەوتەمی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی پۆرتوگال لەم قۆناخەی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 دوو یاریی كردووە و هەردوو یارییەكەی بردووەتەوە لە ئەگەر بردنەوەی دوو یاریی داهاتوو بەرامبەر ئێرلەندا و هەنگاریا ئەوا راستەوخۆ خۆی دەگەیەنێتە مۆندیالی 2026.
پاڵەوانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا لە دوو یاریی سەرەتادا بە ئەنجامی 5-0 لە ئەرمینیای بردەوە و 3-2 لە هەنگاریای بردەوە.
بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەی شەشەم دێت.
لە بەرامبەردا ئێرلەندا دوو یاریی كردووە و تەنیا یەک خاڵی كۆكردووەتەوە و لە ریزبەندی كۆتایی كۆمەڵەكەی دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
پۆرتوگال بە بێ جواو نێڤێس رووبەڕووی ئێرلەندا دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی ئێرلەندا بە تەواوی یاریزانەكانییەوە بۆ یاریی بەرامبەر پۆرتوگال ئامادەیە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پۆرتوگال
كۆستا
سیمیدۆ، سێلڤا، دیاس،مێندێس
ڤیتینیا، پاڵینیا، برۆنۆ
سێلڤا، رۆناڵدۆ، نیتۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێرلەندا
كێڵێهەر
ئۆبرەین، ئۆشیا، كۆلێنس
ئۆگبین، كولین، جەیسن نایت، مایكڵ جۆنستن
تایلەر، فێرگسن، ئەزاز