
یاریگا-
لە مەشقەکانی ئەمڕۆی ئیسپانیا، دانی ئۆلمۆ توشی پێکان بوو، بەهۆیەوە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەی بەجێهێشت.
بڕیارە سبەی شەو لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 ئیسپانیا میوانداری جۆرجیا بکات.
دی لا فوێنتی راهێنەری ئیسپانیا سەبارەت بە پێکانەکەی ئۆلمۆ وتی:
دانی هەستی بە بێزاری و ماندووبوون دەکرد، ئەمڕۆ دوای تەنیا 15 خولەک لە مەشقەکان هەستم کرد نائاسوودەیە، هەربۆیە مەشقەکانی بەجێهێشت تاوەکو پشکنینی پزیشکی ئەنجامبدات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت ئۆلمۆ لە دوێنێوە بەدەست ئازارەوە دەناڵێنێت.